06/07/2022
کرێکارانی نەرویج کە لە بواری نەوت و غازدا کاردەکەن ئەوە بۆ 3 ڕۆژە لە مانگرتنندان و داوادەکەن کە کرێیان بۆ زیادبکرێت بە هۆی بەرزبوونەوەی نرخی کەرەستەکانی بژێوییەوە کە بەشی زۆری جەنگی ئۆکرانیا و ڕوسیا خولقاندویانە .
ئەم کرێکارانە لە بەرهەمهێنانی ڕۆژانەی غازیاندا گەر حسابی بە بەرمیلی نەوت بکەیت یەکسانە بە 89 هەزار بەرمیل نەوت لە ڕۆژێکدا. مانگرتنی ئەم کرێکارانە بووەتە هۆی داخستنی 3 کێڵگەی نەوت و غاز .
ئەم مانگرتنەش کارایی خۆی لەسەر بەرزبوونەوەی نرخی غاز لە بریتانیادا داناوە . بە گوێرە ڕاپۆرتی ئەمڕۆی بزنس مانگرتنەکە نرخی غازی لە مانگی حوزەیراندا زیاتر لە 3 مانگ لەمەوبەر سەرخستووە. تێرمیناڵی Easington لە نێوان مانگی یەک تا نیسانی ئەمساڵدا 70%ی هاوردەی بەریتانیای لە نەرویجەوە گواستۆتەوە و لە ساڵی 2021دا 67%ی لە هاوردەکردنی لە نەرویجەوە بەرپرسیار بووە.
نقابەی کرێکاران دەڵێت مانگرتنەکە 3 سایتی دیکەی بەرهەمهێنانی نەوت و غاز دەگڕێتەوە کە کارایی خۆیان لەسەر 333 هەزار بەرمیل نەوت ڕۆژانە گەر حسابی بە بەرمیلی نەوت بکەیت دادەنێت، کە ئەم ژمارەیە 264 هەزار لە غازی سروشتی گرتووە بەخۆوە.
ئەگەر مانگرتنەکە زیاتر بێت، ئەوا دەتوانێت کاریگەری لەسەر زیاتر لە دەرهێنانی یەک ملیار بەرمیل لە ڕۆژێکدا هەبێت یان نزیکەی 60%ی هەناردەی نەرویج لە ڕۆژی شەممەوە.

پێویستە لە ژوورەوە بیت تا سەرنج بنێریت.