30/06/2022
بە داخەوە لە بریتانیاش ژنکوشتن دیاردەیەکی دیار و نامرۆیانەیە کە لە هەفتەیەکدا لە 2 ژنەوە بۆ 3 ژن لەلایەن هاوسەر و پارتنە و ئەندامانی خێزان و دەرەوەی خێزانەوە دەکوژرێت.
هۆکاری کوشتنی ژنان لیرە جیاوازە تاکو لای خۆمان ، بە هیچ شێوەیەک کولتوری حیزب نییە، بەڵکو هۆکاری جیاوازی دیکەی هەیە وەکو : هۆکاری ئابوری واتە نەبوونی و نەهامەتی ، نەخۆشی دەرونیی ، کێشەی منداڵ و نێوخۆی خێزانیی ، بەغیلیی و دڵپیسیی و بە گومانی لە بوونی پەیوەندی لەگەڵ کەسی دیکەدا، پرسی بۆماوەیی [ ویراسە] و دەستکەوتنی پارە کاتێك کە کەسی کوژراوە خۆی بە پارەیەکی زۆر تەئمین کردووە یاخود بە کوشتنی پارەی زۆر یاخود موڵك لە دوای خۆی بەجێدەهێڵیت…. دیارە هۆکاری دیکەش هەن.
ئەم ئامارانەی خوارەوە ژمارەی ئەو ژنانە نیشاندەدات کە کوژراون و کە هەندێك ساڵیش لەچاو ساڵی پێشترا بەرزتر بووەتەوە چ جای بوونی لۆکداون و مانەوەی خەڵك لە ماڵدا لە سەردەمی گەرمەی کۆرۆنادا.
ساڵی 2014 94 ژن کوژراوە
ساڵی 2015 122 کوژراوە
ساڵی 2016 110 کوژراوە
ساڵی 2017 137 کوژراوە
ساڵی 2018 130 کوژراوە
ساڵی 2019 151 کوژراوە
ساسڵی 2020 122 کوژراوە
ساڵی 2021 132 کوژراوە
ساڵی 2022 واتە ئەمساڵ تاکو 27/06 43 ژن کوژراوە.
دیارە ئەمانە ژمارەی ئەو ژنانەن کە بە فەرمی ناویان بە کوژراو تۆمارکراون . دیارە ژنانی دیکەش کوژراون بەڵام لەبەر ئەوەی لاشەیان نەدۆزراوەتەوە بە نەزانراو دانراوە .