28/06/2022
حکومەتی ئیکوادۆر پاش ڕژانە سەر شەقامی خەڵکی لە ڕۆژی 13/06 وە بۆ دابەزاندنی نرخی وزە و سوتەمەنی و پێداویستییەکانی ڕۆژانە و وەستاندنی دانەوەی قەرزی بانق و هاوکاری دانیشتوان بە دابەزاندنی نرخی سەمادی کیمیاوی کورتکردنەوەی دەستی کۆمپانیا گەوەرەکان و وەستانی کاریان لە بە تاڵانبردنی سامانە سروشتییەکانی وڵات کە بۆ ئەمانەش 7 قوربانیان دا، دوێنێ سازشێکی باشیکرد و نرخی گازۆیل و سوتەمەنی دابەزاند. هاوکاتیش داوای دانیشتنی لەگەڵ خۆپیشاندەران کردووە. ڕەنگە ئەم سەرکەوتنە بچوکە هاندەریان بێت بۆ بەردەوامیدان بە ناڕەزاییەکانیان و بەدەستهێنانی داخوازییەکانی دیکەیان.

پێویستە لە ژوورەوە بیت تا سەرنج بنێریت.