26/06/2022
پاش چەند ساڵێك ژمارەی ڕاستی ئەوانەی کە گیانیان لەو هوتێل و خانوانەی کە دائیرەی پەنابەر و کۆچ پەنابەرانیان تێناون دەردەکەوێت.
سیاسەتی نامرۆڤانەی ئەو دائیرەیە و بەڕێوبەرانیان بووە هۆی تیاچوونی 107 پەنابەر لە نێوانی ساڵانی 2016 و2022 دا. ئەم ژمارەیە زیاترە لە ژمارەی فەرمی کە دائیرەی پەنابەر و کۆچ نیشانیان داوە.
بە گوێرەی ئاشکرابوونی دەیتایەکی نوێ 17 لەوانە خۆیان کۆتاییان بە ژیانی خۆیان هێناوە یاخود ئاوا گومان دەکرێت. 41 لەوانە وا ناسێنراون کە کێشەی تایبەتیان هەیە یاخود لاواز و بارخوارن و باری دەروونییان شێواوە .
ساڵ بە ساڵ ژمارەی ئەوانەی کە گیانی خۆیان لە دەستدەدەن لە هەڵکشاندایە. ئەم ژمارەیە ساڵی 2019 دەدا تەنها 4 کەس بووە ، ساڵی 2020 هەڵکشاوە بۆ 36 کەس و ساڵی 2021 بەرزبووەتەوە بۆ 40 کەس و ئەمساڵیش تا ئێستا 6 کەس.
ئەو دوو وێنەیە یەکێکیان هی گەنجێکی ئێرانییە کە تەمەنی 23 ساڵ بووە ، لە 07/09/20 بە هەڵواسینی خۆی کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە . ئەوی تریان گەنجێکی تر بە ناوی موحەمەد کەمارە، تەمەنی 26 ساڵ لە ئیڤۆری کۆستەوە هاتووە، لە 10/11/2020 دا بارودۆخی ژیانی ئەوەندە خراپ بووە و زۆریش نەخۆش بووە و هیچ چارەسەرێکی بۆ نەکراوە لە ڕؤژی 10/11/2020 دا بە مردوویی لە ژورەکەی خۆیدا دەدۆزرێتەوە.
زۆربەی ئەمانەی کە مردون یاخود کۆتاییان بە ژیانی خۆیان هێناوە هەمووی لە گوێ پێنەدانی دائیرەی کۆچ و پەنابەری بریتانیاوە بووە کە نەخۆشی و باری دەروونییان بە جددی وەرنەگیراوە تا ئەو ڕادەیەی یا مردوون و یاخود خۆیان کۆتاییان بە ژیانیان هێناوە.



پێویستە لە ژوورەوە بیت تا سەرنج بنێریت.