26/06/2022
دوو هەفتە زیاترە کە بە سەدەها هەزار کەس لە دانیشتوانی خەڵکی ئیکوادۆر لە سەر شەقامەکانن دژ بە بەزبووونەوەی نرخی سوتەمەنی و وزە و پێداویستیییەکانی ڕۆژانەی خەڵک .
لەو کاتەوە 5 کەس زیاتر بوونەتە قوربانی و بە گوێرەی ڕاپۆرتی حکومەتیش 12 پۆلیس برینداربوون. لە ساڵی 2019 دا مانگرتنەکان هەر لەوێ بۆ ماوەیەکی زۆر بەردەوام بوو ، ئێستاش داخوازییەکانی خەڵك لە 10 خاڵی سەرەکیدا چڕ بووەتەوە کە هەندێك لەوانە: هەڵپەساردنی نرخی سوتەمەنی و وزەیە، ڕاوەستانی دانەوەی قەرزەکانی بانقە و هەروەها نەکردنی هەڵکۆڵینی زەوی و خاکیانە بۆ کانگا بەنرخ و بەهادارەکانە لە لایەن کۆمپانیا گەورە و بێگانەکانەوەیە و هەروەها هاوکاری دانیشتوانە بۆ دابەزینی نرخی سەمادە کیمیاوییەکانە.
ئاشكرایە کە صندوقی دراوی نێودەوڵەتی بەدانی قەرزێك بە بڕی 6.5 ملیار دۆلار بە حکومەتی ئیکوادۆر بۆ چارەسەری کۆرۆنا و هاوکاری دیکە چەندەها مەرجی سەپاندووە بەسەر حکومەتدا بۆ بەڕێکردنی سیساسەتی دەستگرتنەوە ، واتە تەقەشوف. کە ئەمە گرێبەستێکە لە نێوانی ئەو دەزگە دراوییە و حکومەتدا بۆ ئەوەی کە حکومەت متمانەی وەرگرتنی ئەو قەرزەی هەبێت لە لایەن صندوقی دراوی نێودەوڵەتییەوە.



پێویستە لە ژوورەوە بیت تا سەرنج بنێریت.