زاهیر باهیر
22/06/2022
مانگرتنی دوێنێی کرێکارانی شەمەندەفەری ژێر زەمینی و سەرزەمینی زۆر سەرکەوتوو بوو ، بۆیە ئەمڕۆ ئیدارە ئامادەیە دانیشتنی دیکە لەگەڵ نقابەی کرێکارەکاندا بکات و بگەنە سەرەنجامێك. هیوادارم .
ئاخر چۆن سەرکەوتوو نابێت کە لە کاتێکدا لە سەدا 72 کڕیکارەکان دەنگیاداوە و لەم ڕێژەیەش لە سەدا 89 دەنگدەران دەنگیان بە مانگرتنی 3 ڕۆژ داوە.
هاوکاتیش ئاخر چؤن حکومەت و کۆمپانیاو خاوەنکار و بزنس ناترسێنێ و هەڕەشەی جددی لەسەر قازانج و سەرمایە و مانەوەیان دروست ناکات؟ ئەوە ئەمانن کە ڕؤژانە 5 ملیۆن کرێکار و کارمەند و قوتابی و گەشتیار و خەڵکانی دی کە بە دەم کاروبارەکانی ڕۆژانەوەیان دەچن، بەڕێدەکەن و دەیانگەیەننە شوێنی مەبەستی خۆیان . هەر ئەمەش کە حکومەت بڕیاری دا بە بردنە بەردەمی زووی یاسای نوێ سەبارەت بە ئازادییەکان و مافی مرۆڤ کە بەیانییە، 5شەمە، 23/06 بۆ پەڕلەمان بۆ دەنگدان.
وەزیری پۆلیس و ناوخۆی بریتانیا ، پریتی پەتێڵ، ماوەیەکی زۆرە کە لائیحەیەکی نوسیوە کە بە تەواوی سەراپای مافە ئاساییەکانی خەڵکی بە گشتی و کرێکاران و پەنابەران و کۆچبەران بەتایبەتی تەسك و تەسکتر بکاتەوە تا دەگاتە یاساخکردنی هەموو جۆرە مانگرتنێک لە لایەن کرێکارانی بەشە سەرەکییەکانی پیشەسازی و خزمەگوزارییە بناخەییەکانەو دەکرێن . ئەمەش یانی یاساخکردنی مامۆستایان و کرێکارانی قیتارەکان و دکتۆر و نێرس و کارمەندانی خەستەخانەکان و کرێکارانی کۆکەرەوەی زبڵ و خۆڵ و خاشاك.
بە بەردەوامیش ئەم لائیحەیە خاڵی زیاتر دەگرێت بە خۆیەوە. لە ئێستادا ئەوەی بۆ زیاد کراوە کە کۆمپانیاکان لە کاتی مانگرتنی کرێکار و کارمەندەکانیانا مافی هێنانی کرێکارانیان لە نوسینگەی کارەوە هەبێت لە هێنانی کرێکاری جێگرەوەی ئەوانەی خۆیان.
گوێنەدان و هەڵوەشاندنەوەی بڕیارەکانی داگای ئەوروپی کە بریتانیا لە ساڵی 1953وە لە گەڵ 45 وڵاتی دیکەدا ئەمەی واژۆ کردووە سەبارەت بە کەیسە ناوخۆییەکان. ئەوەشی کە پەلەی بەم بڕیارەی حکومەت دا مانگرتنەکەی دوێنی ، 3شەم، و ئەو بریارە بوو کە دادگای باڵای ئەوروپا هەفتەی پێشوو بریارەکەی دادگای بریتانیای هەڵوەشاندەوە سەبارەت بە ناردنی ئەو پەنابەرانەی کە لە مانگی نیسانەوە هاتونەتە ئێرەو لە ڕێگای ئاوییەوە بە بەلەم هاتون و زگورتن بۆ ڕواندە.
یاسای نوێ کە بڕیارە سبەینێ ڕۆژی 5شەمە ، 23/06 ، ببرێتە بەردەم پەڕلەمانی بریتانیا شوێنی یاسا کۆنەکە : یاسای مافی مرۆڤ، دەگریتەوە . هەروەها یاسا نوێیەکە ئەوەشی تێدایە کە ئەوانەی تاوان دەکەن بی ڕەچاوکردنی سۆز و هەستی مرۆیانە کە تاوانبار لەبەر خیزانەکەی نەنێرریتەوە بۆ وڵاتەکەی خۆی. هەروەها ناچارکردنی ڕۆژنامەوانان پێشکەشکەرانی فلیمی دۆکۆمێنتەری کە سەرچاوەی زانیارییەکانیانن گەر پۆلیس داوایان لێبکات ، دەبێت بیدەن و نەدانی بە تاوان حساب دەکرێت و سزای یاسایی هەڵدەگریت.
لەوە دەکات وردە وردە ئازادییەکان چۆڕاییان بێت گەر بەرگری و بەگژاچونەوەی دەوڵەت نەبێت و یاساکان نەشکێنرێن.

پێویستە لە ژوورەوە بیت تا سەرنج بنێریت.