19/06/2022
دوێنێ شەمە، 18/06/2022 لە لەندەن گەوەرەترین خۆپیشاندان و ناڕەزایی دژ بە بەرزبوونەوەی تێچوونی ژیان، واتە گرانیی کرا. ساڵی 2003 گەورەترین خۆپیشاندان دژ بە داگیرکردنی عێراق لە لەندەن کرا کە دوو ملیۆن کەس بەشدارییان کرد . ئەم خۆپیشاندانەی دوێنێش یەکەم خۆپیشاندانی گەورەی خەڵکی بوو کە لە لایەن نقابەی مەرکەزی بریتانیاوە بانگەشەی بۆ کرا و ڕێكخرا.
بارودۆخی ژیانی خەڵکی لە بریتانیا بەو ڕادەیە خراپ بووە کە زۆرێك لە کرێکاران و کارمەندان بە هۆی بەرزبووەنەوەی نرخی وزەوە، لەوانە بەنزین و گازۆیل کرێکارانێك هەن کە ناتوانن بچنە سەر کارەکانیان. لەم چەند ڕۆژەی پێشوودا ڕاپۆرتێك ئەوەی نیشاندا پاش توێژینەوەکەی کە سەیارەکیەکی مەکینە بچوك نزیکەی 100 پاوەندی دەوێت بۆ پڕکردنی ، کەسانێك هەن کە کارەکەیان کەمێك دوورە لە شوێنی نیشتەجێبوونەوەیانەوە هەفتانە دەبیت 350 پاوەند بدەن بە بەنزین.
تێچوونی ژیان یاخود گرانیی سنوەرەکانی چین و توێژاڵەکانی شکاندووەو هەمو کەسێك بەشێکی لەو گرانییە بە یەكێك لە هۆکارەکان دەکەوێت سەر شان. هەر لەبەر ئەمەش هاتنی خەڵكانێکی ئێکجار زۆر دژ بە گرانیی بۆسەر شەقام شتێکی چاوەڕوانکراو بوو هەر ئاواش چاوەڕوانکراو دەبێت بۆ لەمەو دواش.
لە دوێنێوە کەمپەینی پارە مەدە [ مەبەست لە پارەی غاز و کارەبایە] بەڕێوەدەچیت و گەر ژمارەیەکی زۆر بەشداری لەم کەمپەینەدا بکەن ئەوە ئەگەری باشکردنی بارودۆخەکە تا ڕادەیەك لە ئارادا دەبێت .




پێویستە لە ژوورەوە بیت تا سەرنج بنێریت.