14/06/2022
چەند ساڵێکە حکومەتی بریتانی بڕیاری داوە لەژیر ناوی freedom information ، گەر بیکەینە کوردی ڕەنگە ڕاستتر بێت بڵێین: ئازادیی لە دەستکەوتنی زانیاریی-دا. بەڵام لە ڕاستیدا هەرگیز ئازادی نەبووە لە دەستکەوتنی دۆکۆمێنتە نهێنیی و هەستیارەکاندا. هەمیشە بەهانەش بۆ ئەوە: ئاشکراکردنی ئەو بەڵگەنامانە ئاسایشی وڵات دەخەنە مەترسییەوە یاخود سەلامەتی کەسەکان ناپارێزێت ، یاخود ئەو بەڵگەنامانە لوتکەی نهێنییەو و ناکرێت بڵاوبکرێنەوە.
دواتر گەلێك لە و بەڵگەنامانە کە ئیتر ڕەواجی نهێنی پاراستنیان نییە و هیچ بەرێك ناگرن و هیچ مەترسییەکیش لەسەر کەس و لە سەر لایەنەکان دروستناکەن، چی دی گرفتێك نییە و ڕؤژنامەنوسان و توێژەرەوان دەتوانن دەستیان پێدا ڕابگات.
یەکێك لەو بەڵگەنامانە پەلاماردانی دووەگەی فۆکلاند بوو لە لایەن بریتانیاوە لە ساڵی 1982 بە بیانووی جیا جیا بەڵام پاش 44 ساڵ ئێستا دەردەکەوێت کە داگیرکردنی فۆکلاند لابردنی هەیمەنەی ئەرجەنتین تەنها لەسەر پرسی نەوت بووە . من لە خوارەوە بەشێکی ئەو ڕاپۆرتە وەردەگێڕم :
وەزیری داراییی ئەو کاتەی بریتانیا ، نۆرمەن لامۆنت، لە 21/10/1991 بۆ وەزیری دەرەوەی بریتانیا، دۆگلاس هێرد ، دەنوسێت ” “گومانم نییە کە لە ئەگەری دۆزینەوەی نەوتێکی گەورەدا، داهاتی باج دەبێت بۆ خەزێنەی بەریتانیا کۆببێتەوە. ئەوە بەلای منەوە تەنها دادپەروەرانەیە بە لەبەرچاوگرتنی ئەو قوربانییە داراییە زۆر جەوهەری و هەروەها قوربانییەکانی دیکە کە بەریتانیا داویەتی … بۆ دەستەبەرکردنی ئازادی دوورگەکانی فۆلکلاند”
لامۆنت ئەمەشی بۆ زیاد دەکات و دەڵێت “ئێمە نامانەوێت بڕوا بەو تۆمەتە بهێنین کە ئۆپەراسیۆنی دوورگەکانی فۆکلاندمان بەهۆی ئەو باوەڕەوە بووە کە نەوت لە ئاوەکانی فۆکلاند دەدۆزرێتەوە، کە تەواو دوور لە ڕاستی دەبێت.”
لامۆنت و وەزیرەکانی دیکەی کابینەکە، لەنێویاندا سەرۆکوەزیران، جۆن مەیجر و هێرد، رێککەوتن لەسەر ئەوەی بەریتانیا بەشێکی زۆری هەر داهاتێکی نەوت بەدەستبهێنێت، بۆ ئەمەش پەسەندکردنی وەرەقەیەکی لیژنەی کابینەی سیاسەتی دەرەوەی وڵات و بەرگری لە ساڵی ١٩٩١ کە تێیدا هاتبوو دەڵێت: “ئەگەر نەوت لەبری بازرگانی کە دەتوانرێت وەربگیرێتەوە، HMG [حکومەتی بەڕێز] … پێویستە ڕێوشوێنی پێویست بگرێتەبەر بۆ دڵنیابوون لەوەی کە HMG دەتوانێت دەستڕاگەیشتن بە پشکێکی بەرچاو لە داهاتە هاوکاتەکان مسۆگەر بکات.”
ڕۆژنامەکە پرسیاری کردووە: “ئایا دەبێ خەڵکی دوورگەکانی فۆکلاند سوودمەندی تایبەتی ئەو شتانە بن کە ڕەنگە بە بەراورد سامانێکی گەورە بێت؟ ” لە کۆتاییشدا ئەمە هاتووە: “پێویستە تەنیا کاتێک بەدوای دەستڕاگەیشتن بە داهاتەکانی پەیوەست بە نەوتەوە بگەڕێین کە ڕوون بێت کە سوودە داراییەکان لە سەختییە سیاسییەکان زیاتر دەبن”
بەڵگەنامە نەناسراوەکان دەریدەخەن کە بەریتانیا لە مێژە گرنگی بە نەوتی دەوروبەری دوورگەکانی فۆکلاند دەدات. لە ساڵی ١٩٧٥ بەرپرسێکی بەشی وزە نووسیویەتی: “وەزیرەکانمان زۆر گرنگی بە ئەگەری ئیستغلالکردنی نەوتی دەریایی لە دەوروبەری دوورگەکانی فۆلکلاند دەدەن”.
بەریتانیا لە ساڵی ١٩٨١ جارێکی دیکە ناڕەزایەتی دەربڕی کاتێک ئەرجەنتین مۆڵەتی گەڕانی زیاتری زیاد کرد. بەرپرسێکی وەزارەتی دەرەوە نووسیویەتی: “دەبێت ئەوە بپارێزین کە هەر نەوتێک لە ڕەفەی کیشوەری دوورگەکانی فۆلکلانددا بێت، بەریتانییە، بەبێ ئەوەی دیاری بکەین کە ئایا مەبەستمان کۆمپانیای HMG یان دوورگەکانی فۆکلاند مافی ئیستغلالکردنی هەیە یان نا. خاڵە گرنگەکە ئەوەیە کە هی ئێمەیە نەک ئەرجەنتینی”.

پێویستە لە ژوورەوە بیت تا سەرنج بنێریت.