10/06/2022
کریکارانی قیتارەکانی ژێڕزەمینی لە لەندەن سووردن لەسەر مانگرتنیان لە پێناوی پاراستنی مانەوەیان لەسەر کار و داوای بەرزکردنەوەی کرێ و موچە و سەلامەتی موسافیرین. بەشی بەڕیوەبەران و بەشی سیگنەڵیش [ تەکنیشینی سەرپەرشتیکاری هاتوچۆی قیتارەکان و چارەسەری گیر و گرفتی ترافیك لایتەکان] ئەوانیش بڕیارە بەشداری لە مانگرتنەکاندا بکەن. ەڕۆژانی 21 و 23 و 25 ی ئەم مانگەیان هەڵبژاردوە بۆ مانگرتنەکەیان بەمەش حکومەت و کۆمپانیاکانی قیتاریان خستۆتە بەردەم هەرڕەشەوە.
لە ئێستادا سەرەكوەزیران و وەزیری هاتۆوچۆ و وەزیری بزنس و کۆمپانیاکان و میدیا لە هێڕشێکی بەردەوامدان بۆ سەر کرێکاراەکان و نقابەکەیان بەوەی کە ئەوان تەماحبازن و گوێ نادەنە قورسی ژیانی خەڵک و فرسەتبازن کە لەم کاتە ناهەموارەدا دەیانەوێت مانبگرن. ئەمان ئەم هێڕشانەیان بۆ سەر کرێکارەکان بەردەوامە بێ گوێدانە ئەوەی کە ئەم کرێکارانە لە ماوەی دوو ساڵدا موچەیان بۆ زیاد نەکراوە.
گرفتەکە هەر مانگرتنی ئەم کرێکارانە نییە بەڵکو گرفتی تریش هەیە. لەو گرفتانە هەوڵی حکەمەت و بزنسە بۆ گەڕانەوەی خەڵك بۆ ئۆفیسەکانیان بۆ سەر کارەکانیان لەبری کارکردنیان لە ماڵدا لەڕێگەی ئۆن لاینەوە.
کارکردن لە ماڵەوە بۆ ئەوانەی کە بۆیان دەکرێت بەتایبەت دایکان و پەککەوتوان و ناتەندروستەکان، جۆرێك لە ئیمتیازە. هەر ئاواش کارکردن لە ماڵەوە یانی حەوانەوەی زیاتر و مانەوەی پتر لە جێگادا و کەم مەسرەفی لە پارەی بە بەنزین و تکتی قیتار و پاس و خواردنی نیوەڕۆ و جل و بەرگ و سەلامەتی هاتووچۆیان و لە ماڵ دەرچونیان و تا ڕادەیەك دوورکەوتنەوەیە لە نەخۆشی و پەتای گوازراوە. لە لایەکی دیکەوە بەکارنەهێنانی سەیارە بە هەر هۆکارێك بێت لە قازانجی ژینگەیە .
هاوکاتیش نەگەڕانەوەی خەڵك بۆ ئۆفیسەکانیان کاراییەکی گەوەرە لە سەر بزنس دادەنێت. پێش هەموو شتێک بوجەی قیتار و پاسەکان زۆر دێتە خوارەوە بە بەکارنەهێنایان ، هەندێك لە ئۆفیسەکان چۆڵ دەکرێن ئەمەش دەبێتە هۆی بێ کار بوونی کرێکارانێك کە لە بواری پاککردنەوە و صیانەی شوینەکە و حەرەس کە ئیشەکانیان لە دەست دەچێت. کۆفی شۆپ و باڕ و پەپ و دوکانی بچوك و چێشتخانە بچوکەکان و خواردنە بە پەلەکان زیانێکی گەوەرە دەکەن کە بڕێك لە داهاتیان لەسەر ئەوانەن کە لە ئۆفیسەکانیاندا کار دەکەن. بەنزینخانەکان کەمتر بەنزین و گاز دەفرۆشن ، شۆپەکانی جل و پۆشاکیش کەمتر دەفرۆشن . لە هەموشی گرنگتر باشترین لیدانە لە ڕۆڵی نقابە و یەکێتی نێوانی کریکاران و کەمکردنەوەی پەیوەندی نێوانیان هەرەوها پەیوەندی کۆمەڵایەتیش.
لەبەر ئەم هۆکارانەیە کە بزنس و حکومەت هانی زۆر لەوانەی کە کار لە ماڵەوە دەکەن دەدەن تاکو بگەڕێنەوە بۆ ئۆفیسەکانیان ، بەڵام بە گوێرەی ئەو ڕاپرسییەی کە کراوە تەنها لە سەدا 10 کرێکاران و کارمەندان دەخوازان کە هەموو ڕۆژەکانی هەفتەکە لە ئۆفیسەکانیان کار بکەن. لە سەدا 73 لەمانە دەیانەوێت لانی کەم ڕۆژێك لە ماڵەوە کار بکەن، هەلی کارکردن لە ماڵەوە دەرفەتێکە و خەڵك نایەوێت لە دەستی بدەن . لەوانەی کە ئەزموونی ئەرێیانەی کارکردنیان لە ماڵەوە هەیە لە سەد 80 لەمانە هاوکات کە لە ماڵەوە کار دەکەن دەتوانن بەرپرسیارییەکانی تریشیان بە جێبهێنن ، ئەم ڕێژەیە لە لای پیاوان لە سەدا 60، کە کەمترە لە ئافرەتان کە بە ڕێژەی لە سەدا 71 یە.
زۆرێك لە خاوەنکارەکان دەڵێن کرێکرەکانیان ئارەزوویانە تەنها لە سێ شەمەوە تاکو پێنج شەمە لە ئۆفیسدا کار بکەن .
لە ڕاپرسیکردنی 2001 کریکار لە سەدا 56 یان باوەریان وایە کە بەڕیوەبەرەکانیان دەیانەوێت لە ئۆفیسدا کار بکەن لە بەرانبەر لە سەدا 15 کە دەڵێن بەڕێوەبەرەکانیان ڕەزامەندی خۆیان بۆ کارکردنیان لە ماڵەوە ، دەربڕیوە.