09/06/2022
لات سەیر نەبێت کە نیوەی زیاتری دکتۆرەکان و زۆینەی نێرسەکانی کە لەبەشی خزمەتگوزاری تەندروستی نیشتمانی بریتانیادا کاردەکەن لە ولاتانی دیکەوە هاتوون.
بریتانیا نەك هەر لە سیاسەتی بە تاڵانبردن و ڕوتکردنەوەی سامان و کەرەسەی خاوی بڕێك لە وڵاتانی دیکەدا بەردەوامە، بەڵکو لە توانا و ئەزموونی مرۆیشدا هەر بەردەوامە .
بە گوێرەی ڕاپۆرتێکی نوێ کە ئاماژە بە ژمارەی دکتۆر و نێرسەکانی بەشی خزمەتگوزاری تەندروستی نیشتمانی بریتانیا دەکات زانیاری سەرسامکەریان تێدایە:
- بەشی نەخۆشی و چارەسەر زۆرێك لە دکتۆر و کارمەندەکانیان لە دەرەوەی ئەوەروپا و وڵاتانی ناوچەی ئابووری ئەوروپا بەکاردەهێنینن. بە گوێرەی ئامارەکانی ئەنجومەنی گشتی پزیشکیی تەنها 7،377کە لە سەدا 37 لە کۆی 19،977 کە لە ساڵی 2021 دەستیان بەکار کردوە، شەهادەی بریتاییان هەیە.
- زۆربەی دکتۆرە بێگانەکان لە هیندستانەوە دێن کە خۆیان 600 هەزار دکتۆریان پێویستە هەروەها لە پاکستانەوە کە ئەوانیش 200 هەزار دکتۆریان پیویستە . ئەمەش لای زۆرێك وەکو پرسێکی ئەخلاقی دەردەکەوێت کە بریتانیا لێی بێ بەشە بە بەکارهێنانی دکتۆری ولاتانێک کە خۆیان زۆر پێی زەروورن.
- لە ساڵی 2021 دا، 1645 دکتۆر لە هیندستانەوە و 1629 لە پاکستیانەوەو 1250 لە میسرەوە و 1197 لە نایجیریا و 522 دکتۆریش لە سۆدانەو کاریان لە بەشی خزمەتگوزاری تەندروستی بریتانیادا کردووە. ژمارەی هەموویان بە ڕێژەی سەدی 31.3 دەکات کە دوو لەسەر سێی ئەو دکتۆرانە دەکەن کە ناوی خۆیان لای ئەنجوومەنی گشتی پزیشکیی تۆمار کردووە.
- هەر ئاواش ژمارەی مامان و نێرسی هاوردە لە ساڵی : 2021/2022 کە لە وڵاتانی دەرەوەی بریتانیا و ئەوروپاوە هاتوون و کاریان لێرە کردووە 23،408 کەسن کە 3000 نێرس و دکتۆر لەمانە لە نایجیریاوە هاتوون. ئەم ژمارەیەی ساڵی 2021 و 20122 ، 9 جار زیاترە لە ژمارەی نێرسەکانی ساڵی 2017 – 2018

پێویستە لە ژوورەوە بیت تا سەرنج بنێریت.