17/05/2022
لە لەندەن ، بێ گومان لە زۆرێك لە شارەکانی دیکەی بریتانیاش، یەکێك لە کارەکانی پۆلیس هەراسانکردنی خەڵك و دروستکرنی گرفتە بۆیان. لەو ئەرکانەی کە ماوەی چەند ساڵێکە دەیکەن بەسەرادانی محەتەی قیتارەکانە، بەسەر شۆپەکانا، بەسەر شوێنە قەرەباڵغەکانی دیکەدایە بۆ پشکنین و دۆزینەوە کەسانێك کە دۆکۆمێنبتی فەرمی مانەوەیانیان لەم وڵاتەدا پێ نییە.
ماوەیەكە لە هەراسانکردنی کرێکارانی گەیاندندان، Dilevery Workers ، ڕۆژی شەمە 14/05 لە ڕۆژەهەڵاتی لەندەن، پاشنیوەڕۆ مەفەرزەیەکی پۆلیس بە ڤانێکەوە دەدەن بەسەر شۆپێکدا و لە دەرەوە یەكێک لەو کرێکارانە کە شت دەگەیەنێتە کڕیارەکە ڕادەوەستێنن و پاش چەند خولەکێك دەیگرن و دەیخەنە ناو ڤانەکەوە . بەڵام هەر لەوێدا خەڵك ئەڵەمبازیان دەبێت و هەوڵدەدەن کە کرێکارەکە لە گرتن و بردن ڕزگار بکەن.
دوای دوو سێ خولەکێک چەند سەد کەسێك کۆ دەبنەوە. پۆلیس چاری نامێنێت و داوای هێزی زیاتر و بە پەلە دەکەن . لەگەڵ هاتنی چەند سەیارە و ڤانی دیکەی پۆلیس-دا خەڵکی زیاتریش کۆ دەبنەوە و ئیتر پۆلیس چاری نامێنێت زۆر دڕندانە لە ژن و لە پیا و ، لە گەنج و پیر لە کەسانی خاوەنپێدوایستی و کەمئەندامیش دەدەن .
ئەمانە هیچ کار ناکاتە سەر بڵاوەکردنی خەڵک و تا زیاتریشی خایاند خەڵکی زیاتر گردبوونەوە و بەرگرییان لەیەکدی کرد . بەهۆی یەکگرنتی خەڵکەوە و بەرگریکردن لە خۆیان پۆلیس هیچی بۆ نەمایەوە تەنها لە هەوڵی خۆڕزگاربوون و کشانەوەدا بوون و ئەوانەی کە گیرا بوون ڕزگار کران.
ئەمەیە چالاکی راستەو خۆی خۆڕسکیی کە تاکە ڕیگایەکە بۆ بەدیهێنانی داخوازییەکان نەك گرتنەبەری ڕێگای پەڕلەمان و جەنگی ئەهلی و بزوتنەوەی چەکداریی.

پێویستە لە ژوورەوە بیت تا سەرنج بنێریت.