16/05/2022
بە گوێرەی ڕاپۆرتێکی نوێ هیندستان کە دووەم گەورەترین وڵاتی بەرهەمهێنانی گەنمە بڕیاری دا چی تر گەنم هەناردە نەکات.
هیندستان وای پێشبینی دەکرد کە کە لە ساڵی 2022/2023 دەتوانێت 10 ملیۆن تەن گەنم هەناردە بکات بەڵام ئەمساڵ لەبەر بەرزبوونەوەی پلەی گەرمی کە کارایی خراپی خۆی داناوە لەسەر دروێنەی گەنم و بەرهەمەکەی بڕیاری داوە کە چی تر هەناردەی گەنم نەکات و لە نێو خودی وڵاتدا بەکاربهێنرێت.
هەر بە گوێرەی ئەو راپۆرتە هیندستان پێویستی بەوە هەیە ساڵانە 25 ملیۆن تەن گەنم بەرهەم بهێنیت کە ئەمەش زۆر مەحاڵە یەکەم بەهۆی بارودۆخی شەرەکەوە کە نازانرێت هەتا کەی بەردەوام دەبێت و هەم بەهۆی تێکچوونی جەو و ژینگەوە.
هەناردەنەکردنی گەنم لە لایەن هیندستانەوە ئەوەندەی تر نرخی گەنم بەرز دەکاتەوە ، لە ئێستادا نرخی گەنم بە ڕێژەی لە سەدا 40 لە چاو ساڵی پار و پێراردا بەرزبووەتەوە .

پێویستە لە ژوورەوە بیت تا سەرنج بنێریت.