10/05/2022
ڕەنج و قوربانییەکانیی خۆپیشاندەران و ناڕەزاییکەرانی سری لانکە چوە قۆناغیکی دیکەوە . پاش بەردەوامبوونی خۆپیشاندان و ناڕەزایی و فروانبوونی، ڕۆژی هەینی ڕابوردوو حکومەت ناچار بوە کە حاڵەتی ئیمێرجنسی ڕاگەیەنێت ، بەڵام ئەمە نەك هەر دادی حکومەت و دەوڵەتی نەدا بەڵکو بەنزینێك بوو کرا بە سەر ئاگردا بۆیە دوێنێی دووشەمە ، 09/05 نارەزایییەکان و مانگرتنی گشتی توانی هەنگاوێکی دیکە داخوازییەکانیان بەرنە پێشەوە.
دوێنێ پاش هێڕشی پۆلیس و هێزە بەکرێگیراوەکانی دیکە 5 کەس لە خۆپیشانداران گیانیان لەدەست دا و 200 پۆلیسیش بریندار بوو. دواجار خۆپیشاندەران هێڕشیان کردە سەر ماڵ و ئۆفیسی سەرەک وەزیران ، میهاندە ڕاجەپاکەسە کە پێشتر واتە لە نێوانی 2005 بۆ 2015 سەرەك کۆمار بووە، و ئاگریان تێبەردا. بە پەلە هێزێ پۆلیس و هێزی ڕزگارکەر توانییان سەرەک وەزیران و خێزانەکەی ڕزگار بکەن لە سوتان. هاوکتیش خۆپیشاندەران دایان بەسەر زیاتر لە 12 کۆشك و خانوی زۆر ناوازەی وەلاکەرانی سەرۆك وەزیران و سەرۆک کۆمار و ئاگریان تێبەردان.
میدیا دەڵێت کە سەرۆكی دەوڵەت کە برای سەرەك وەزیرانە ڕۆژی هەینی داوای لە براکەی کردووە کە دەست لەکار بکێشێتەو بۆ ئەوەی کە بارودۆخەکە هێور ببێتەوە و ئەویش بتوانێت لەسەر کورسییەکەی بمێنێتەوە، بەڵام ئەم تاکتیکە سەری نەگرت و بارودۆخەکە ئاڵۆزتر بووە کە بەرەو ئەوە دەڕوات کە سەرەک کۆمار خۆشی دەست لە کار بکێشێتەوە یاخود بە هەزاران کەسی نێو ناڕەزایی و خۆپیشاندانەکان ، بکوژن.

پێویستە لە ژوورەوە بیت تا سەرنج بنێریت.