07/05/2022
زیاتر لە 6 هەفتەیە پرۆتێستەکانی سریلانکە دژ بە حکومەت کە پێداویستییەکانی ژیان لە مەوادەکانی بژێوییەوە تا دەگاتە دەرمان و غاز و کارەبا و بەنزین و گازۆلین ، لە تەواوبووندایە و حکومەتیش لەبەر ئەوەی کە چاوەڕوانی پێدانی قەرزی صندوقی دراوی نێودەوڵەتی دەکات لە توانایدا نییە چارەسەری کێشە ئابوورییەکان بکات.
پرۆتێست و خۆپیشانەدانەکان بە ڕادەیەك فراوان و بەهیز بوون کە بووە هۆی دەست لەکار کێشانەوەی سەراپای کابینەی وەزیرەکان جگە لە برا و برازای خودی سەرەك کۆمار نەبێت . لە لایەکی دیکەشەوە مانگرتنی گشتی لە لایەن تەواوی خەڵکەوە دەستی پێکرد ، بۆ سەرکوتکردنیشیان حکومەت 85 هەزار پۆلیسی خستە سەر شەقامەکان و بریار و یاسای حاڵەتی تەواریی بۆجاری دووهەم دەرکرد . جاری یەکەم لە 01/04 وە بۆ 14 /04 ئەوە ئێستاش جاری دووهەمە . حالەتی تەواریش یانی دانی دەسەڵاتێکی زۆر بە پۆلیس لە گرتن و دەسگیرکردنی هەر کەسێك کە “یاسا بشکێنێت” بێ ئەوەی کە پارێزەر و دادوەر و دادگە مافی دەستتێوەردان و بەرگرییان لە بەندکراوان یا دەسگیرکراوان هەبێت و هەروەها بانگەوازی سوپا بۆ هاوکاری پۆلیس لە سەرکوتکردنی خەڵکیدا.
داخوازی خەڵکی لە زەمانەتکردنی پێداویستییەکانی ژیانەوە تێپەڕیوە و ئێستا داوای دەست لەکار کێشانەوەی سەرۆک کۆمار و سەرۆکی وەزیرانیش دەکەن.


پێویستە لە ژوورەوە بیت تا سەرنج بنێریت.