04/05/2022
ڕاستە ئەمەریکا سەرچاوەی پێشەوەچوونی تەکنەلۆجیا و ساماندارە هەرە گەورەکانی دونیا و خاوەن زانکۆی گەورە و وڵاتێکی زۆر گەورەی کشتیاریی و پیشەسازییە بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا هیچێك لەمانە بەڵگە و ئاماژە نین بۆ نەبوونی هەرژاریی خەڵکانێکی زۆری ئەمەریکی و بەرزی ڕادی ڕایسیسزم و جوداکاریی و تاوان و کوشتنی هاووڵاتییان و دینداریی و پێشەوەچوونی ڕادی ڕۆشنبیری خەڵکەکەی.
ئەوەی کە ئێمە لەسەر کۆمەڵی ئەمەریکا دەیبیستین ، کۆمەڵێکی زۆر دواکەوتوو و زۆربەیان زانیاریی وایان لەسەر وڵاتانی دیکە و زانیاری تەندروستی و زانیاری گشتی و دەرەوەی ژیانی خۆیان نییە.
لەهەموی خراپتر دینداریی و هەیمەنەی دینداران لە سەر کۆمەڵ و حکومەتی ئەریکییە کە ئێکجار گەوەرە و کارایە. کە بەداخەوە کە ئەو کاراییە لەسەر توێژاڵێکی یا زۆربەی گەلی ئەمەریکی زۆر دەکەوێت .
ساڵی 1973 لەوێ، ژنان توانییان ئازادیی لەباربردنی کۆرپەلەیان بەدەستبهێنن ، گەرچی بزوتنەوەیەکی گەورەی توندڕە و دژ بەو ئازادییە هەر لەو کاتەوە بەردەوامە تا ڕادەی کوشتن و هەڕەشەکردن لە ئەو دکتۆر و نێرسانەی کە کۆرپەلە لەباردەبەن و سوتاندنی چەند عیادەیەك و گردبوونەوە لەبەردەم عیادەکانا و ڕێگەگرتن لەو ژنانەی، کچانەی کە دەیانەوێت کۆرپەلەیان لەباربەرن.
ڕؤژی دووشەمە، 02/05/22 دادگای باڵای ئەمەریکی بە بڕیاری زۆرینەی دادوەرەکان بڕیاری یاساخکردنی لەباربردنی کۆرپەلەیان داو و کۆمەڵی ئەمەریکییان بۆ ساڵانی پێش 1973 گێڕایەوە.
خراپی ئەم بڕیارە و بوونی بە یاسا دەبێتە هۆی لەدەستدانی گەلێك لە ژنان و کچانی دووگیان بەو کۆرپەلانە، کە لە کاتێکدا پەنادەبەن بۆ لەباربردنی کۆرپەلەکانیان لە شوێنی ناتەندروست و نەشیاو و ناپسپۆڕو نەشارەزادا ، لە لایەکی دیکەشەوە دەبێتە هۆی کۆیلەبوونی زیاتری ژنان و کچان بە دەست منداڵێکەوە کە نەیانویستووە بییانبێت ، هاوكاتیش دەبێتە هۆی زیاتر هەژاری و برسێتیان کە لە کاتێکدا ناتوانن کاربکەن و حکومەتیش ئامادە نییە وەکو پێویست ئاسانکارییان بۆ بکات و بییمەی منداڵان و کارئاساییکردن لە باخچەی منداڵان و خوێندندا برەوی پێبدرێت و چارەسەری تەواوی بۆ بکرێت .
سەبارەت بەم بڕیارە نوێیە ڕۆژنامەنوسێك قسەیەکی زۆر جوانی کرد. ئەەو وتی ” دەکرێت وڵاتێک دیمۆکراتی بێت کە هاووڵاتیانی مافی دیمۆکراتییان لەسەر لەش و جەستەی خۆیان نەبێت ؟”





پێویستە لە ژوورەوە بیت تا سەرنج بنێریت.