زاهیر باهیر
01/05/2022
بەداخەوە بەردەوامبوونی شەڕەکە ئەوە ڕوون دەکاتەوە کە ئەم شەرەی نێوانی ڕسیا و ئۆکرانی شەڕی بە وەکالەتی ناتۆ و غەرب و ئەمەریکایە لەگەڵ ڕوسیادا. گەرچی وەکالەت بێت یاخود ڕاستەوخۆ هە جەنگێکە دژی خەڵکانی هەژار و ئاسایی لە هەموو شوێنێکی ئەم جیهانەدا بۆیە زەروورە کە دژ بە جەنگ بین و لەوەش گرنگتر دژ بە سیستەمی جەنگ و جەنگدروستکردن، بین.
وردە وردە لەڕێگای زلهێزەکان و ژنان و پیاوە بەرپرسەکانیانەوە لە سای ڕاگەیاندنەکانیان ئەو شەڕی بە وەکالەتە باشتر بۆ ئێمە ڕووندەبێتەوە . هەر بۆ نموونە با چەند قسەیەکی گەورە بەرپرسانی جیهانی بە بەڵگە بهێنمەوە:
+ سەرەکوەزیرانی بریتانیا ، بۆریس جۆنسۆن، لە سەفەرەکەیدا بۆ ئۆکرانیا ئامۆژگاری زێلنسکی کرد کە وتووێژ لەگەڵ ڕوسیادا نەکەن.
+ Liz Truss وەزیری دەرەوەی بریتانیا لە وتەکانی کە لە مانشن هاوس دای وتی : سەرکەوتنی تەواومان دەوێت زائیدەن ڕزگارکردنی تەواوی بەشە داگیرکراوەکانی ئۆکرانیا بە جەزیرەی قەرم-یشەوە ” زەرووراتی ستراتیجییە” بۆ غەرب . تەنانەت قسەشی بۆ ناتۆ و ناوی ناتۆوە کرد : بۆ غەرب.
وتی ” ئەگەر پوتین بیباتەوە ئێمە هەرگیز هەست بە سەلامەتی ناکەین” . دیارە دەشیوێت کە پوتین پێش هەڵبژاردنی گشتی بریتانیا بروات تاکو سەرکەوتنەکەیان ببێتە دەسکە گوڵی پارتی موحافیزین بۆ هەڵبژاردنەوەیان.
+ ڕای ئەمریکییەکانیش ڕەقتر بووە بەرانبەر ڕوسیا. بۆ ئەمەش لەم ماوەیەدا بایدن وتی : من لەسەر قسەکەی مانگی ئازارم سوورم . کە وتی ” پوتین ناتوانێت لە دەسەڵاتدا بمێنێتەوە” . ئەمە لەلای زۆرێك لە ڕۆژانامە نوسانوە بە ‘ گۆڕینی ڕژێم ‘ لە قەڵەم درا ، گەرچی ئەو نکوڵی کرد بەڵام خۆی لە راستیدا یان جێنگی ڕژێم .
وەزیری بەرگرییەکەشیی Lioyd Austin لە ئێستادا دەلێت : دەمانەوێت ڕوسیا بۆ هەمیشە ” لاواز ببێت” تاکو هەرگیز توانای نەبێت کە هەڕەشە لە دراوسێکانی بکات .
ناتۆ و غەرب و ئەمەریکا هەتا بۆیان بکرێت شەڕەکە بە وەکیلەکەیان دەکەن واتە بە ناڕاستەو خۆ نەك بەڕاستەوخۆ ، کە ئەمەش وەك ەڕۆژنامەنوسێکی مەشوری ڕۆژنامەی گاردیان وتی : ناتۆ وەك نەخۆشێك وایە بەڵام نکوڵی لیدەکات ، لە ڕاستیدا بە چەند پێوانەیەك ناتۆ لەگەڵ ڕوسیادا لە جەنگدایە.

پێویستە لە ژوورەوە بیت تا سەرنج بنێریت.