زاهیر باهیر
28/04/2022
پێش ئەوەی کە کرۆکی مەبەستەکەم ڕون بکەمەوە، دەبێت ئەوە بڵێم کە ئۆکارانیا یاخود ناتۆ هەرچییان کردبێت و پێشینەیان هەر چۆن بووبێت بەو مەرجەی کە پلانی هێڕشکردنە سەر ڕوسیایان دانەنابێت ، شتێک نییە کە پاساوی هێڕشی دەوڵەتی ڕوسیا بۆ سەر ئۆکرانیا بکات ، دوای ئەوەش ئەوەی کە سوپای ڕوسیا و پوتین دەیکەن لەوێ وێرانکاری و کوشتن و بڕنی خەڵكە واتە سوتاندنی تەڕ و وشك بە یەکەوە ئەوەی دڵی هەبێت و مرۆڤایەتی هەبێت دەبێت دژی جەنگ بێت بەلام بۆ ئەوەش دەبێت ددژی سیستەمەکە بێت نەك بە تەنها دەوڵەتی ڕوسیا و یا ئۆکرانیا.
هاوکاتیش ئەوەی کە ناتۆ و وڵاتانی غەرب دەیکەن تەنها و تەنها تەواکردنی پلانەکە ی پوتینە و وێرانکردنی تەواوی ئۆکرانیایە و کردن بەشێکی زۆری گەلەکەی بە کۆچەر و پەنابەر ، کە لە ئێستادا زیاتر لە 11 ملیۆن لە خەڵکەکەی دەربەدەری وڵاتان بوون.
ئەوەی ناتۆ و غەرب دەیکەن بە دانی چەکی زیاتر بە ئۆکرانیا و هەرا و هۆریای هاوپشتی و ئەم شتانە بۆ وەستانی شەڕ نییە بۆ “سەرکەوتنی” ئۆکرانیا بەسەر ڕوسیادا نییە ، خۆیان زۆر باش دەزانن لەگەڵ ئەو هەموو یارمەتییەی ئەواوند بە هەر هەموو شێوەیەك تەنانت بە هەبوونی کەتیبە سەربازییەکانیشیان لە ئۆکرانیا و ڕاهێنانکردن بە بەشێك لە سوپای ئۆکرانیا لە بریتانیا و لە پۆڵندە و لە خودی ئۆکرانیا خۆیدا، کەچی هێشتا سوپای دەوڵەتی روسیا هەر لە هێڕش و هاتنەپێشەوە و وێرانکاری زیاتری ئۆکرانیا بەردەوامە.
لای من دوو مەرج هەیە بۆ وەستانی ئەم شەڕە :
یەکەم: هاتنە ناوەوەی ڕاستەوخۆی ناتۆ و غەرب دژ بە ڕوسیا بێ گومان ئەمە نەك ڕەنگە ڕوسیا تێكبشکێنێت بەڵکو بەشێکی جیهانیش لەناو بچێت لە سەرەنجامی بوونی جەنگەکە بە جەنگی هێزی ناوکیی.
دووەم : بانگکردنی ڕوسیا بۆ سەر مێزی لیدوان و کردنی سازش لە هەردوو لاوە . واتە دانی شتێك بە ڕوسیا ، دەنا ڕوسیا ڕازی نابێت . هاوکاتیش دیژکەمکردنی ڕوسیا [ پاشەکشە] لە بەشێك لە داخوازییەکانی .
بێ گومان گریمانی دووەم باشترین حەلە . گەر چی ئەندامانی ناتۆ و وڵاتانی غەرب دەڵێن کە ئەم شەرە دژ بە ئەوروپا هەموویەتی ، بەڵام هاوکاتیش وەکو ئەوروپا هەمویان داوای لێدوان و ئاگربەستی ناکەن ، تەنانەت ڕیگاش بە زێلینسکی –ش نادەن کە بە کراوەیی و ئازادییەوە وتووێژ لەگەڵ ڕوسیادا بکات . بەڵام ناتۆ و غەرب ئەوەیان ناوێت ، ئەوان دەیانەوێت ئۆکرانیا بە تەواوی وێران ببێت تاکو : کۆمپانیاکانیان قازانجی زیاتر بکەن لە سەرمایەگوزاریدا، تاکو بە تەواوی لە بزوتنەوەی کرێکاران و خەڵك لە هەموو شوێنێك دەدەن، تاکو مەزاج و ڕادەی ڕایسیسزم و پێکەوەنەژیانی ، پێکەوەکارنەکردنی ڕوسییەك و ئۆکرانییەك بگاتە ڕادەی خوێنڕشتن بە ئەستورکردنی ڕک و کینەی نێوانیان، تاکو سەرمایەداری تەمەنی درێژتربێتەوە ، تاکو هەیمەنەی ناتۆ و سیستەم و خودی دەوڵەتەکانی بە هەیبەتتر بن ، تاکو چەکە نوێیە دروسکراوەکان بە تەواوی تاقی بکرێنەوە و چەك و تەقەمەنی زیاتر بفرۆشرێت ، تاکو بە تەواوی وڵاتانی سکەندناڤیاش دەبنە ئەندامی ناتۆ ……