18/04/2022
ڕاپۆرتێکی نوێ کە لە ڕۆژنامەی گاردیانی ئەمڕۆدا، 18/04/22 ، هاتووە توێژنەوەیەکی سەیری لەسەر بڕی تەمەنی ژنان لە ئینگلەندەی بریتانیادا تێدایە کە زانیارییەکی چاوەڕواننەکراو بووو کە لە پێنجەم ولاتی دەوڵەمەندی دونیادا ئەوە هەبێت .
لەم ڕاپۆرتەدا وا هاتووە کە لە هەندێك شوێنی هەژاری ئینگلەنددا بڕی تەمەنی ژیانی ژنان 78.7 ساڵە. ڕاپۆرتەکە دەلێت خراپترە لە بڕی تەمەنی ژنانی هەموو وڵاتانی OECD ، ئەو وڵاتانەی وەکو هۆڵەندە ، لۆکسەمبەرگ، ئیتالیا ، فەرەنسا ، نەمسا ، بەلجیکا، ئەڵمانیا ، یۆنان ، ئیرلەندە ، ئیسرائیل، سویسرا، کۆریای باشوور ، سوید، ئیستوانیا، کۆستەریکا، کەنەدا ، نیوز لەند، ئیسپانیا، پۆڵۆنیا، ئەمەریکا ، سلۆڤاکیا، لاتڤیا، دانیمارك، تورکیا، هەنگاریا، چیك و زۆر وڵاتی دیکە جگە لە مەکسیکۆ . واتە ژنان لە بەشە هەژارەکەی ئینگلەند تەمەنیان کورتترە لە ژنانی ئەو ولاتانەی کە لە سەرەوە ڕیزکراون. بە گوێرەی ئەو ڕاپۆرتە بریتانیا لە پلەبەندی 25 دایە لە سەرجەمی 38 وڵاتی OECD .
ئەو بەشە هەژارەی ئینگلەند لە سەدا 10 ئینگلەند دەگرێتەوە کە بڕی تەمەنی ژیانیان 78.7 ساڵە، کە لە کاتێکدا لە کۆڵۆمبیا 79.8 ساڵە ، لە هەنگاریا 79.6 ساڵە.
توێژینەوەکە هۆی سەرەکی ئەمە دەگەڕێیێتەوە بۆ نایەکسانی لە باری تەندروستی کە بە ڕای من هەژاریی ڕۆڵی سەرەکی بینیوە لە خراپی تەندروستیدا بە هۆی خواردنی خراپ ، نەبوونی کار و پارە، نەکردنی ڕاهێنان، نەبوونی خزمەتگوزاریی تەواو لەو ناوچانەدا وەکو دکتۆر و خەستەخانە ، ئەمە لە کاتێکدا لە شوێنەکانی دیکەی بریتانیا کە ژیان باشترە بڕی تەمەنی ژیان 83.1 ، لە شوێنی دیکەی ئینگلەند 83.2 بە بەراوەرد بە 83.4 لە وڵاتانی OECD.
جیاوازی ماوەی ژیانکردن لەم دوو شوێنەدا، واتە شوێنە هەژارەکان شوێنەکانی دیکە 7.7 ساڵ جیاوازییان هەیە ، بە مانایەکی تر 7.7 ساڵ ژنان لەو بەشەی کە ژیان باشترە، زیاتر تەمەن دەکەن.

پێویستە لە ژوورەوە بیت تا سەرنج بنێریت.