16/04/2022
دوێنێ ڕۆژی هەینی، 15/04/220 ، بزوتنەوەی یاخییبوون لە لەناوچوون چەند جسرێكییان لە سێنتەری لەندەندا دەستبەسەردا گرت و داخست ، لەوانە جسری Waterloo, Blackfriars و Westminster کە لەندەن دەبەستێتەوە بە یەکدییەو . هاوکاتیش کۆمەڵێکی دیکەش هەر لە بزوتنتەوەکە لە سێ لای دیکەوە خۆپیشاندانی گەورەیان کرد و لەو شەقامانەشدا بۆ ماوەیەکی زۆر جوڵەیان لە هاتوووچۆی سەیارە بڕی .
لە لایەکی دیکەوە گروپی Just stop Oil ئەوانیش هەر ڕۆژی 5 شەمە شەوەکەی درەنگانێك دایان بەسەر 3 تەرمیناڵی گەوەرەی دابەشکردنی بەنزیندا و داگیرکردو ڕێگایان بە تەنکەرەکانی گواستنەوەی بەنزین گرت.
لە ڕاگەیاندنێکدا بزوتنەوەکە دەڵێن ” ئێمە داوای دەستبەجێ کۆتاییهێنانی سەرمایەگوزاریی نوێ لە وزەی fossil دەکەین ..”
بە هۆی ئەو مەترسییەی کە لەسەر کۆمپانیاکانی نەوت و بەنزین دروستیان کردووە ، هەندێك لەم کۆمپانیانە فرمانی دادگایان مسۆگەر کردووە تاکو خۆپیشاندەران نەتوانن نزیك ببنەوە لە تێرمیناڵ و شوێن و ئۆفیسە سەرەکییەکانی نەوت و بەنزین کۆمپانیاکانیان ، وەزیری بزنس و وزەش پشتگیریی لێکردن.
ئێما سمارت کە یەکێكە لە زاناکانی بواری بایۆلۆجی دەرریایی، تەمەنی 44 ساڵە و لە ڕۆژی 4شەمەوە لای پۆلیس دەستەبەسەرە و گیراوە. لە ڕۆژی 5شەمەوە لە مانگرتنی خواردندایە بە هۆی ئەوەی کە لە ژورێكدا پۆلیس بەندی کردووە کە نە پەنجەرەی تێدایەو نە شوێنی خەو و هاوکاتیش 24 سەعات گڵۆپ لە ژووردەکەدا دەگڕێ. ئێما یەکێك بوو لە زانا ناڕەزاییکەرانی ڕۆژی 4 شەمە کە لە تەک 9 کەسی تردا هەر ئەو ڕۆژە گیران ، ئەوان بەکەفالەت بەربوون و ئەمیان هێشتا هەر گرتووە. یەكێك لەو زانایانە کە پڕۆفیسۆرێکە بە تەنها لە دەرەوەی مەرکەزی پۆلیس دا کە ئێمای تێدا گیراوە بە دروشمێکەوە کە لەسەر نوسراوە ” زانست دەلێت نەوت و گازی دیکە و نوێ یەکسانە بە مردن ” پرۆتێست دەکات.
ڕێکخەرانی گروپ و بزوتنەوەکە دەلێن دانیشتن و چوونە ماڵەوە نییە هەت داخوازییەکانمان جێ بە جێدەکرێن،بۆیە پرۆتێست وخۆپیشاندانەکان بەردەوام دەبن.





پێویستە لە ژوورەوە بیت تا سەرنج بنێریت.