14/04/2022
دوێنێ ڕۆژی 4شەمە، 13/04 ، 25 زانای ژینگەدۆست پاڵپشتی بزوتنەوەی ‘یاخییبوون لە لەناوچوونیان’ کرد بە دانی نامەیەك بە برپرسانی بەشی بزنس لە لەندەن دوای ئەوەش خۆیان بە پەنجەرە و شوشەی ئۆفیسەکەوە بە ” گلوو” سرێش، هێڵم، بەستەوە، وەکو لە وێنەکەدا دەبینرێن داوا لە حکومەت دەکەن کە دەبێت بایاخ بە ژینگە بدات.
ئەوان بێزارن لە هەڵوێستی حکومەت بەوەی کە حکومەت لە بەلێنەکانی کە پار داوێتی پەشیمان بووەتەوە لەوانە: زیادکردنی نەوت و وزە لە دەریای باکوور، پارە تەرخان نەکردن لە بەکارهێنانی پانکەی هەوایی بۆ بەرهەمهێنانی وزە و ڕۆڵی گەوەرە بۆ هێزی نوەوی دادەنێت بە کردنی بە سێنتەرێك بۆ دانی وزە .
ئەوان دەڵێن ئێمە ئامۆژگاری و ڕێنمامیی خۆمانمان بە دەوڵەت داوە سەبارەت بە تێکچوونی ژینگە و چارەسەری بەڵام ئەوان فەرامۆشیان کردووە . دەڵێن چونکە ئەوە لە قازانجی دەستڕۆیشتوان و کۆمپانیاکانی نەوت و وزە نییە لە پیسکردنی ژنگەدا و ئەوان بە تەنگ کەمایەتییەکی زۆر کەمەوە دێن . لە سەر ئاستی وڵات و دونیا کەسانێك هەن کە نایانەوێت کە کۆمەڵەکەمان لە کاربۆن پاکبکرێتەوە. ئێمە وەکو زانا کە لەو بوارەدا کاردەکەین دەزانین کە تێکچونی ژینگە و وێرانبوونی بەڕێوەیە و چی تر ناتوانیین چاوەڕوانی نەبوونی چارەسەر بکەین .لە لایەکی دیکەشەوە 100 چالاکوانی بزوتنەوەکە دەورەی ئۆفیسی سەرەکی شێڵیان داو چەند کەسێکیان توانییان بچنە ناوەوە لە ڕسێپشنەکە ڕاگەیاندنەکانیان بڵاوبکەنەوە و چەند وێنەیەکی ناوەوەی ئۆفیسەکە بگرن.

پێویستە لە ژوورەوە بیت تا سەرنج بنێریت.