11/04/2022
ئەمڕۆ لەسەر دەستی گروپیJust stop oil و زوتینەوەی’یاخییبوون لە لەناوچون’ لە هەر 3 بەنزینخانە لە خواروی ئینگلەند یەکێکیان داخرا . بڕیارە ئەم کەمپەینە هەموو شوێنێك بگرێتەوە و بۆ ماوەی 9 ڕۆژی دیکە بەردەوام بێت . وا خەمڵێنراوە کە 1200 پەمپ بە هۆی ئەمەوە لە کار کەوتووە.
ئەم بزوتنەوەیە فشارێکی زۆری خستۆتە سەر حکومەت و کۆمپانیاکانی نەوت ، لە بەرانبەر ئەمەدا وەزیری ناوخۆ : پریتی پەتێڵ توڕە بووە و دەلێت ” ئەمە خەتای پارتی لەیبەرە [ کرێکاران] کە لە پەرلەماندا دەنگیان بۆ دەرچوونی لائیحەکەی ئەو نەدا تاکو دەسەڵاتی زیاتر بدرێت بە پۆلیس . خەڵکانی کارگەر لە وڵاتەکەمانا دەبینن کە ژیانیان وەستاوە لە لایەن خۆپەرست و توندڕەوەکانەوە کە بە صەراحەت مەترسین، کە ناوی چالاکوانیان لێدەنرێت …”

پێویستە لە ژوورەوە بیت تا سەرنج بنێریت.