11/04/2022
خۆپیشاندەران دەورەی ماڵی سەرۆك کۆماریان داوەو داوای ڕۆیشتنی دەکەن . بارودۆخەکە بەو ڕادەیە خراپە سەبارەت بە ژیانی خەڵکی ئەوێ کە لە دوای “سەربەخۆییەوە” لە ساڵی 1948 وە ئەمە ڕوی نەداوە .
دکتۆر و کارمەندانی خەستەخانەکان هاوار دەکەن کە هیچ دەرمانیان لا نەماوە و کەرەسەی نەشتەرگەریییان تەواو بووە بۆیە زۆربەی هەرە زۆری نەشتەرگەرییەکان هەڵوەشاونەتەوە و هەندێك بەشیش هەر بە تەواوی داخراوە وەکو دکتۆرێك وتی ” ئێمە لە بەردەم بڕیارێکی زۆر گرانداین ئەویش کێ چارەسەر دەکرێت و کێ ناکرێت” قەرزەکانی سریلانکە 51 ملیار دۆلارە و ئێستاش وەلامی سەرۆك کۆمار ئەوەیە کە داوای 3 ملیار دۆلاری لە صندوقی نەختینەی نێودەوڵەتی کردوە کە گوایە دەتوانێت بۆ ماوەی 3 ساڵ هاوسەنگی ژیانی پێبکات ، [واتە لەگەڵ داهاتی ناوخۆدا]” بەڵام تائێستا وەڵامی وەرنەگرتووە .

پێویستە لە ژوورەوە بیت تا سەرنج بنێریت.