10/04/2022
دوێنێ ڕۆژی شەمە ، 09/04/22 ، یەكێك لە خۆپیشاندان و ناڕەزاییە گەورەکان لە لەندەن لە لایەن بزوتنەوەی Extiniction Rebellion [یاخیبوون لە لەناوچوون] وە بەڕێوە چوو کە بە هەزاران گەنج و منداڵ خەڵکانی بە تەمەن بەشدارییان کرد و لە سێ شوێنی زۆر گرنگی ناوجەرگەی لەندەن لەسەر شەقامەکان دادەنیشتن و ڕێگایان لە هاتووچۆ و ڕؤیشتنی سەیارە دەگرت
ئەمان دوو هەفتە لەمەوبەر ڕایانگەیاند کە لە 9ی مانگەوە دەگەڕێنەوە بۆ سەر شەقامەکان و تاکتیکی نوێ بەکاردەهێنن لە تۆڵەی ئەوەی کە پێشتر لە خۆپیشاندانەکانیانا پۆلیس توندووتیژی دژیان بەکاردەهێنا کە لە کاتێکدا هەموو ناڕەزاییەکانی ئەمان ئاشتییانە بووە و دوور بووە لە توندوتیژی، لەگەل ئەوەشدا نزیکەی 2 هەزار کەسیان لێ دەستبەسەر کرا .



پێویستە لە ژوورەوە بیت تا سەرنج بنێریت.