سیاسەتی نوێی ئەمازۆن بۆ کرێکارەکانی

07/04/2022

دوای ئەو سەرکەوتنە بچوکەی بەشێك لە کرێکارانی ئەمازۆن هەفتەی پێشو لە بێسیمێر و ئەلەبامە  بەدەستیان هێنا لە دروستکردنی نقابەدا،  ئیدارەی ئەمازۆن لەو کاتەوە لە هێڕشێکی توونددایە  دژ بەو کرێکارانە بە ناردنی پەیامی دژە نقابەیی و سوکایەتی پێیان و بە نقابەکەیان و هەڕەشەی سەیریشیان لێدەکات .

هاوکاتیش چەند ئاڵوگۆڕێکی دیکەشی لە سیاسەتیدا کردوە لەوانە یاساخکردنی نقابە و دروستکردنی نقابە لە کۆمپانیای ئەمازۆندا لە ئەمریکا. بۆ ئەمش ئەپێکی دامەزراندووە کە هەندێك وشە و دەستەواژە هەیە لە فەرهەنگی کرێکاران و خەباتیانا ناهێڵێت سکرینی مۆبایەڵەکە ببینێت یاخود یەکسەر دیسڕێتەوە و لێپێچوونەوەش لەگەڵ ئەو کرێکارانەدا دەکات کە بەکاریان هێناوە . لەو وشەو دەستەواژانە : دەرکردن، کری کۆیلەیتی ، کۆیلەیەتی کرێکار ، ناڕەوایەتیی ، جۆر و تێكەڵبوونی خەڵکی لە ڕەنگ و نەژاد و ڕەگەزی جیاواز، نقابە،  قەرەبووکردنەوە، باخچەی گوڵوگوڵزار و کشتوکاڵ، ڕۆبۆت ، گلەیی ، نێو ئەوانی دیکە، هەلومەرج، ڕێکخستن.

گوایە ئەمازۆن بۆیە  ئەم شانەی یاساخ دەکات بۆ لابردنی فشار و دانی مەزاجێکی باش بە کرێکارانە و دڵخۆشبوونیانە.  بەڵام لە ڕاستیدا هۆکاری دیکە لە پشت ئەم بڕیارەوەیە .

 وێڕای ئەو پاساوەی ئەمازۆن بۆ سیاسەتی نوێی کەچی لە لایەکی دیکەشەوە دەلێت : “بڵاوبوونەوەی ئەو وشانە هەست و نەستێكی نەرێیانە [ نێگەتیڤ] دەدات بەوەی کە دەینێرێت و ئەوانەشی کە پەیامەکایان پێدەگات، هەرەوها ئەو جۆرە پەیامانە ئەزمونی خراپ دەگەیەنێت و دەنێرێتە دەرەوە”.  بەڵام قسەکەری ئەمازۆن دەڵێت ئەم پڕۆگرامەمان هێشتا نەخستۆتە گەڕ و ڕەنگە هەندێك لەو گۆڕانکاریانەش  هەر نەخەینە سەر ئەپڵەکە .

مامەڵەی ئەمازۆن بۆ کرێکارەکانی ئەمەریکا کە یەك ملیۆن کرێکارن ئەوەندە خراپە پارەکە، 2021 ،  بەرنامە لەسەریان هەبوو کە کرێکارەکانیان بوتڵ بۆ میزکردن بەکاردەهینن چونکە فریای ئاودەست ناکەون لەبەر ئەو بڕە کارەی کە بەئینگلیزی پێی دەلێن ” تارگێت” دەبێت لە وەختێکی دیاریکراودا بیکەن .  کرێکارەکان خۆیان دانیان بەمەدا ناوە کە بوتڵ بۆ میزکردن بەکاردەهێنن لەناو ڤانی گواستنەوەی کاڵاکان بۆ ماڵان و شۆپەکاندا دایانناوە، یاخود هەر لەناو جانتاکانیاندایە . 

%d هاوشێوەی ئەم بلۆگەرانە: