03/04/2022
ئەوە چەند ڕۆژێكە گروپێك لەژێر ئەو چالاکییەدا لە بریتانیا لە شار و شوێنی جیاواز چالاکی ڕاستەو خۆ دژ بە کۆمپانیاکانی پیترۆڵ دەکەن . دوێنی ڕۆژی شەمە، 02/04/22 ، بزوتنەوەی Extinction Rebellion [بزوتنەوەی یاخی لە لەناوچوون] هاتنە ناویانەوە و دەستیان کردووە بە چالاکی لە چەند تێرمیناڵێکی نەوت و پیترۆڵ بە ڕێگاگرتن لەو تەنکەرانەی کە پیترۆل دابەش دەکەن، بۆ ئەمەش دەچنە سەر تەنکەرەکان خۆیان بە چەسپی دووقولی دەلکێنن بە تەنکەرەکەوە هەروەها هەندێکی دیکەیان هەمان پرۆسە لەسەر شەقامەکان دووبارە دەکەنەوە . بەمەش زەحەمتێکی ئێکجار زۆر بە پۆلیس دەدەن تاکو لە پشتی تەنکەرەکە و شەقامەکەیان بکەنەوە کە زۆر جار ئەم پرۆسەیە چەند کاتژمێرێک دەخایەنێت.
بڕیار لە 9 مانگەوە چالاکی زیاتر و لە شوێن و شاری زیاتردا بیکەن لە ئێستادا زیاتر لە 100کەسیان لە ماوەی ئەم 3 ڕۆژەدا لێ دەستبەسەر کراوە.
ئەمان تاکتیکی چالاکییەکانیان لە چالاکی مەدەنیانەوە گۆڕیوە بۆ چالاکی بەرگریکردن / مقاوەمە . کاتێک کە ڕؤژنامە نوسێك لێی پرسین ئەمە یانی چی ؟ یەکێکیان لە وەلامدا وتی ” واز لەوە دەهێنین کە بڵێین حکومەت دەبێت ئەمە بکات یاخود نەیکات، لەبری ئەمە چالاکانە حکومەت دەوەستێنین لەوەی کە دەیکات ، کە نابێت بیکات”





پێویستە لە ژوورەوە بیت تا سەرنج بنێریت.