سەرکەوتنێکی کرێکارانی ئەمازۆن لە ئەمەریکا:

02/04/2022

پاش هەوڵ و تێکۆشانێکی درێژخایەن، دواجار کرێکارنی ئەمازۆن لە شاری نیووێرك ، لە دورگەی  Staten بەدەنگی 2654 کرێکار لە بەرانبەر 2131 بڕیاری دروستکردنی نقابەیان دا . 

لە دەنگدانێکی دیکەدا بۆ دروستکردنی نقابە بەداخەوە کە کرێکارانی ئەمازۆن لە: Bessemer, Alabama, ، ڕەتی دروستکردنی نقابەیان کردوە .  بۆ ئەمەش 993 کرێکار دژی وەستانەوە و 875 کرێکاریش دەنگیان بە دروستکردنی نقابە دا.  ئەمە لە کاتێکدا کە نقابە پارەی زیاتری دەوێت  و وەختی حەوانەوەی سەرکاری زیاتر و باشکردنی هەلومەرجی سەر کار و پارەی تەواو کاتێك کە لە روداوی سەرکاردا بریندار دەبێت و کۆنتراکتی دائیم و هؤڵیدەی زیاتر و  … ئەمانەو زۆری  تری دەوێت .  کەچی بە داخەوە ئەوە هەڵوێستی کرێکارانە .

بەراستی گەرچی ڕەنگە لای هەندێکمان ئەمە خالێکی بچوك بێت بەڵام خاڵێکی زۆر گرنگ و سەرنجڕاکێشە بۆ من دەبێت بۆ هەر هەمووشمان ئاوابێت  .  دەبێت هەندێك پرسیارمان لا بوروژێنیت ، مێشکی وشکەوەبومان بە دیار کتێبەکانەوە  و پشتکردنە ئەوەی کە لە واقیعدا دەیبینین ، تۆزێك بە ئاگا بێنێتەوە .  هەر ئەوە گرنگ نیە بڵێین کرێکار هەر کرێکارە و ململانێی سەرەکیش ململانێی کارو سەرمایەیە .. دەبێت پرسیار بکەین کە بۆچی لە ئەمەریکا و بریتانیاو سەراپای وڵاتانی پیشەسازی پێشکەوتوی سەرمایەداری نەك کرێکاران شۆڕشگێڕنین بەڵکو ڕیفۆرمخوازیش نین ؟!!  هاوکاتش دەبینی کرێکاران لە وڵاتانی دواکەوتوی پیشەسازیدا سەدەها جار لە کرێکارانی ئەم وڵاتانە شۆڕشگێڕترن!!! من خودی خۆم زیاتر لە 20 ساڵیشە ئەو حەقەتەم بۆ دەرکەوتووە ، هەتا سەرمایەداری بەرەو پێشەوە بڕوات بزوتنەوەی کرێکاران لاواز و لاواز تر دەبێت .  ئەمەش من لە خۆمەوە نایڵێم بەڵکو واقیعەکە ئەم ئەنجامگیرییەم دەداتێ.

%d هاوشێوەی ئەم بلۆگەرانە: