01/04/2022
بە گوێرەی ڕاپۆرتێکی ئەمڕۆ، 01/04، ساڵی پار ، 2021 ، لە بریتانیا 1286 کەس لەوانەی کە شەوانە لەسەر شۆستەکان و لۆچی دووکانەکان و ناو تەناڵەکانا دەمێننەوە لەبەر بێ جیگایی گیانیان لە دەستداوە .
ئەم ژمارەیە لە بەرانبەر ساڵی 2020 دا بە ڕیژەی لە سەدا 32 سەرکەوتووە و لە بەرانبەر ساڵی 2019 دا بە ڕێژەی لەسەدا 80.
لەمانە تەنها 7 کەسیان بە پەتای کۆرۆنا مردون ، لە سەدا 41 یان بە هۆکاری مادە هۆشبەرەکان و مادە کحولییەکانەوە گیانیان لە دەستداوە و لە سەدا 12 شیان بە خۆکوشتن.
بڕی تەمەنی ئەمانە لە ئینگلەندە و لە وێڵس لە ساڵی 2019 دا 45.9 ساڵ بۆ پیاوان و بۆ ژنانیش 43.4 ساڵ، لە بەرانبەر بڕی تەمەنی پیاوانی دیکە 76.1 ساڵ بۆ ژانان 80.9 ساڵ.

پێویستە لە ژوورەوە بیت تا سەرنج بنێریت.