01/04/2022
لە سەرەتای مانگی پێشووەوە، مانگی ئازار، بیزاری و خۆپیشاندان و پرۆتێست لە سریلانکە بە تایبەت پایتەختەکەی کۆڵۆمبیا، بەردەوامە .
خۆپیشاندان و پرۆتێستەکان دژ بەو ئەزمە ئابوورییە کە خەڵکی لەوێ توشی بووە و بە هۆی گرانبوونی نرخی وزە و خواردن و پێداویستییەکانی دیکەی ڕۆژانەی خەڵک.
دوێنی لە پەلاماردان و ئابڵوقەدانی ماڵی سەرۆکی ئەوێ Gotabaya Rajapaksa کە ویستیان دەستی بەسەردا بگرن پاش ئەوەی کە حکومەت نایەوێت و ناتوانێت کە هیچ کارئاساییەك بۆ کەمکردنەوەی ئەو قەیرانە بکات لەسەر خەڵکە ئاساییەکەی ، لە هێڕشی پۆلیس و بەشێکی سوپا و پاسەوانانی سەرۆکدا بۆ سەر پرۆتێستەکە 50 کەس بریندار بوون و 45 کەسیش دەستبەسەرکران. خەڵکی ناتوانێت هیچ کام لەمانەی دەستبکەوێت نە نەوت و نە گاز بۆ چێشتدروستکردن و نانکردن ، نە دەرمان و نە شیر و نە کەرەسە سەرەتاییەکانی خواردن و خواردەمەنی . حکومەت چی تر ناتوانێت ئەمانە هاوردە بکات بە هۆی ئەوەی کە پارەی بێیانەی وەکو دۆلار ، یورۆ، یاخود پاوەن نەماوە تاکو ئەوانەی سەرەوەی پێبکڕێت.
خێزانی ڕاجاپاکسا ماوەیەکی زۆرە لەسەر حوکمن ئەوانیش ئەزموونی ئێمەیان وەرگرتووە لە بەڕێوەبردنی سریلانکەدا: سەرەك وەزیران و وزیری دارایی و وەزیری کشتوکاڵ برای سەرۆک کۆمارن ، برازای سەرۆکیش وزەیری وەرزشە. ئەمەش ڕك و کینەی خەڵکی زۆر زیاد کردووە وداوای دەست لەکارکێشانەوەی تەواوی حکومەت دەکەن.
شەقامەکان بەتاڵن لە سەیارە بە هۆی نەبوونی بەنزین و گرانبوونیەوە . لیترێکی بەنزین لە 128 ڕوپیەوە هەڵکشاوە بۆ 300 ڕوپییە ، ڕۆژانە 10 بۆ 12 سەعات کارەبا دەبڕێت و ئیتر خەڵکیش ناتوانێت نە پانکە و نە موبەڕیدە بەکار بهێنێت ، سوپەرمارکێتەکان زۆربەی وەخت دادەخرێن لەبەر نەبوونی کارەبا ، مەوعیدەکانی دکتۆر و خەستەخانەکان هەر بە هۆی نەبوونی کارەباوە هەمووی هەڵوەشاوەتەوە ، حکومەتیش بۆ خەزنکردنی وزە هەموو گلۆپی شەقامەکانی کوژاندۆتەوە کاریان پێناکات.
سریلانکەش وەکو زۆرێك لە ولاتانی دیکە دیلی دەستی قەرزی صندوقی دراوی نێودەوڵەتییە یاخود دەوڵەتە دەوڵەمەندەکانە ، ئەمساڵ 7 ملیار دۆلاری داوەتەوە، کە لە سەدا 10 ئەم قەرزەکە هی دەوڵەتی چینە .




پێویستە لە ژوورەوە بیت تا سەرنج بنێریت.