27/03/2022
دەسەڵاتی رەهای پۆلیس و مەیلی ڕایسیزم گەیشتۆتە ئەو ڕادەیەیی کە ئازادیی ئاسایی تاکەکانی کۆمەڵ یاساخ دەکات.
ڕۆژی 4شەمەی ڕابوردو ئەو گەنجەی کە وێنەکەی دەبینن، تەمەنی 20 ساڵە ، بزنسێکی بچوکی سەیارە شۆردنی هەیە ، ئەو ڕۆژە بەیانی زوو کە دەچێت بۆ سەر کار چاکەتی گەرمی زستانەی لەبەردەبێت . پۆلیس ڕێگای لێدەبرن کەلەپچەی دەکەن و پێی دەڵێن کە ” پۆشینی جلەکانی بە گوێرەی ژینگە نییە” واتە ئەم چاکەتە گەرمە بۆ ئەم وەختە .
پۆلیسەکە دەڵیت ” سەرم سوڕماوە تەنها دەمەوێت بزانم چیت لەبەردایە” بی گومان لە کاتی پشکنیدا.
و: ” من قاپوتەکەی خۆم لەبەر دەکەم….ئایا دەتەوێت قاپوتێکی تازەم بۆ بکڕیت”
پۆلیس ” من پرسیاری ئەوەت لیدەکەم کە چی لەبەر دەکەیت”
و: ” ئەوە لەبەر دەکەم کە دەمەوێت”
پۆلیسەکەی دیکە دێتە پێشەوە و پرسیار دەکات ” تۆ بۆ ئاووهەوایەکی گەرم پۆشاکت نەپۆشیوە” . بێ گومان دوای پشکنین هیچیان لە لەشیا نەدۆزییەوە.
قسەکە لەسەر پاوەر، دەسەڵاتی ڕەهای پۆلیسە لێرە کە بە پشتی یاسا مەدەنییەکانی دژە تیرۆ و دژە مادە هۆشبەرەکان و دژ بە سەلامەتی و پاراستنی گیانی هاووڵاتیان و گومان لێکردن بە هەر هۆیەکی دیکەوە بێت …. قسەکە لەسەر ئەمەیە.
ئازادییەکانی تاکی بریتانی ئەوەندە تەسك کراونەتەوە کە هەرچی بکەیت هەر بەشی ئەوەی تێدا دەمێنێتەوە کە لە لایەن پۆلیسەوە دەسگیر بکرێیت .
هەر بۆ نموونە تۆ لە دیمانەیەکی تی ڤی دا یاخود رادوێدا گەر بڵێیت ” ئەمە کارێکی ناشیرینە ، خوابەرداری نییە و نابێت قەبوڵ بکرێت” کە قسەیەکی ئاساییە ڕۆژانە هەموو کەس لە بواری جیا جیادا لەسەر کێشەی جۆرا و جۆردا دەیڵێت ، بەڵام پۆلیس لە سای یاسای ” incite ” کە مانای زۆرە وەکو هاندان ، فووکردنە خەڵک، و زۆری تر … پۆلیس بە ئاسانی دەتوانێت بتگرێت چونکە یاساکە و وردەکردنەوەی یاساکە لە لایەن پۆلیس و پارێزەرەکانیانەوە دەتوانن ئەوەندە سەر و قون و پەل و پۆی لێبکەنەوە تۆ هەرچیت وتبێت و کردبێت ناتوانیت ڕزگارت بێت و دەتگرن.
نموونەی دیکە: بە گوێری یاسای سەلامەتی و پاراستنی خەڵكی زۆر بە ئاسانی دەکرێت بگیرێیت و هەرچیش لەو ناوەدا بێت هەموو پێی باشە و پاساوەکەی پۆلیس بە دروست و ڕەوا دەبینێت. کاتێک کە تۆ لەگەڵ دوان ، سیانی دیکەدا ڕاگەیاندنێك ، ڕۆژنامەیەك دابەش دەکەیت لە بەردەم دوکانێکدا لەسەر شۆستەکە ، هەموو کەسێك دەتوانێت زەنگ بۆ پۆلیس لێبدات بڵێت چەند کەسێك لێرەدا هەن و سەلامەتی خەڵکیان خستۆتە مەترسییەوە و خەڵکیان بێزارکردوە . ئیتر ئەمە کافییە کە دوو سێ ڤان پۆلیس بگەنە سەرتان و هەر لەوێدا کەلەپجەتان بکەن و بتانبەرن بۆ مەرکەزی پۆلیس .

پێویستە لە ژوورەوە بیت تا سەرنج بنێریت.