بریتانیا دەیەوێت جۆڕێك لە گوانتەنامۆ بۆ پەنابەران دروست بکات

22/03/2022

پرسی کۆچبەران و پەنابەران هەمیشە پرسێکی ئەوەندە گرنگ بووە بۆ حوکمڕانانی بریتانیا تا ڕادەیەك لە سەرەتای نەوەداکانی چەرخی ڕابووردووەوە خاڵێکی یەکلاکەرەوەی هەڵبژاردنە گشتییەکانی بریتانیا بووە.  بۆ دەمکوتکردنی فاشی و ڕایست و ڕاستڕەوەکان و نەژاد پەرستەکان لە بەرانبەر وەستانی پەنابەرانا حکومەتە یەك بەدوایەکەکانی بریتانیا چەندەها جار یاسایان لە قەدەخەکردنی هاتنی پەنابەران و سەختکردنی ژیانیان گۆڕیوە، یاخود یاسای نوێیان بۆ داناون.

یەکێك لە درۆ گەرورەکانی حیزبی موحافزینی بریتانیا کە بۆ هەڵخەڵەتاندنی خەڵکی لە پرسی ڕاپرسی هاتنەدەرەوەی برتیانیا لە یەکێتی ئەوروپا، داخستنی سنورەکان بەسەر پەنابەرانا،  بوو ، بەڵام لە ڕاستیدا لەم ساڵەی کە ئەم وڵاتە لە یەکێتی  ئەوروپا هاتۆتە دەرەوە بە بەراورد لە ساڵانی پێشتر پەنابەری زیاتر هاتونەتە ئێرە .

بۆ ئەمەش توندڕەوترین  کەس کە’ پریتی پەتێڵە’ کردویانە بە وەزیری ناوخۆ ئەویش ئەوەی لە توانادا بێت بۆ بەربەستکردنی پەنابەران کردویەتی و دەیکات .  ساڵ پار بیریان لەوە دەکردەوە کە پەنابەرانی تازە کەدێن هەر لە ڕیوە بیاننێرن بۆ وڵاتی ڕواندا وئۆگەندە ، تائەو کاتەی کە کەیسەکانیان یەکلایی دەکرێتەوە ، بەڵام پاش ناڕەزاییەکی زۆر لە لایەن حیزبی لەیبەر و ڕێکخراوانی مافی مرۆڤ و هەنێك لە پەڕلەمانتارەکانی خودی حیزبی موحافیزین ، ئەو بڕیارە بە موەقەت خرایە سەر ڕەفە .  بەلام ئێستتا ئەم زامە دووبارە سەری هەڵداوەتەوە و بڕیارە لەم هەفتەیەدا هەمان لائیحە بە دەستکاری دیکەوە بخرێتەوە بەردەم پەڕلەمان تاکو ڕای لەسەر بدرێت و بکرێتە یاس .

بۆ ئەم کارەش وەزیری ناوخۆ کۆنە وەزیری دەرەوەی ئوسترالی بەکرێ گرتوەە تاکو پلانی بۆ دابنێت و ئامۆژگاری بکات چونکە ئوسترالیا لەمەدا زۆر شارەزا ن و ئەزموونێکی درێژخایەنیان هەیە . لە لائیحەکەی ئێستادا خاڵی زۆر خراپتری تێدایە کە لەوانە  پە نابەرانی نوێ یەکسەر دەنێرین بۆ گانا و ئەلبانیا کە لەوێ بڕیارە مەرکەزیان بۆ بکەنەوە.  یەکێك لە پەڕلەمانتارەکانی خۆیان دژ بەمە وەستایەوە وتی ” لە پرۆژەیەکی ئاوادا هەر پەنابەرێك لە سەر باجدەرانی بریتانی ساڵانە 2 ملیۆن پاوەند دەکەوێت کە لە کاتێکدا گەر لە ئوتێلی ڕیتزە ، کە ئوتێلکی زۆر ڕاقییە دایانبنێین تەنها سالانە 250 هەزار پاوەند دەکەون لەسەر باجدەاران” لەوە دەکات کە لائیحەکە بە دەنگدانی پەرلەمانتارەکان دەرچێت چونکە حیزبی موحاخیزین 77 پەڕلەمانتاریان زیاتر لە حیزبە موعاریزەکان هەیە ، واتە گەر ئەوان هەمووشیان دژی بن بە 76 پەڕلەمانتارەکەی خۆشیانەوە، هێشتا ئەم لائیحەیە لە لایەن پەڕلەمانەوە ڕای  لەسە دەدرێت.   

%d هاوشێوەی ئەم بلۆگەرانە: