دارا جوتیار
19/03/2022
هەموو “فەیلەسوفان”و “بیرمەندان” و ئەکادیمی و زانستمەندان و ئەوەی پێیدەوترێت نوخبەی ڕۆشنبیر لە سەراسەری دنیادا، تا پڕۆلیتاریای ڕەش و ڕووت نەیەنە مەیدان بۆ گۆڕینی ئەم ئەزمە ئابووری و جەنگخوازیەی سەرمایەداری بە دۆخی شۆڕشگێڕانە ئەوان نایەن! کە پڕۆلیتاریاش هاتە مەیدان ئەوکات ئەوانیش دێن، بەس بۆ کوێخایی بەسەر بزوتنەوەکە و جڵەوکردن و بەلاڕێدا بردنی پڕۆلیتاریا بەقازانجی مانەوەوی ئەم سیستمە نەگریسە!
ببینن،، ئەم دۆخەو گەورەبونەوەی جەنگەکە هەموو ماڵێک سیکۆلۆگێکی تێدابێت چارەسەری دەرونی ئەوبارە دەرونیەی خەڵکیان پێناکرێت، چون چارەسەرەکە لە جێگەیەکە کە ئەوان هەرگیز خۆی لێنادەن!
هەموو ماڵێک کۆمەڵناسێکی تێدابێت، چارەی ئەو دۆزەخ و پشێویە کۆمەڵایەتیەی پێناکرێت، چون ڕەگی چارەسەری کێشەکان لە زاتی سیستمێکی چینایەتیدایە نەک لەزاتی مرۆڤەکاندا!
کە جەنگ گەورە بوەوە هەموو کوچەو کۆڵانێك نەخۆشخانەیەک و دەیان دکتۆری تێدابێت فریای چارەسەری لاشە هەلاهەلابوەکان ناکەوێت!
ئایا ئەم نوخبەیە ئێستا لەم دۆخە دەگەن یانا؟ ئەگەر تێدەگەن چاوەڕوانی چین؟
بۆ نایەنە مەیدان و چاوەڕوانی ڕەش و ڕووتە بەقەولی ئەوان خەڵکە نەزانەکە دەکەن؟؟
هەموو خەڵکی ئەوروپا سەرگەرمی دەمامك کڕین و پەیداکردنی ژێرزەمین و کوونە تەیارەیە!
کوا کتێب و زاست و مەعریفە بۆ چ ڕۆژێکی لەمە ڕەشترتان هەڵگرتووە؟؟؟؟

پێویستە لە ژوورەوە بیت تا سەرنج بنێریت.