18/03/2022
کۆمپانیای P&O Ferries دوێنێ ڕۆژی 5شەمە، 17/03/22 ، بێ ئەوەی خودی کرێکارەکان بە ئاگا بن ، بێ ئەوەی وتووێژ لەگەڵ نقابەدا بکرێت، بێ پێوتنێكی پێشوەخت ، خاوەنی ئەم کۆمپانیایە کە دوبەی خاوەندارێتی لێدەکات هەر لە ڕێگای ڕاگەیاندنێکەوە کە پێشوەخت تۆمار کرابوو ، یەکسەر فرمانی دەرکردنی 800 لە کرێکارانی تاقمی بەڕیوەبردن و کارپێکردنی کەشتیەکانیان بێ کار کرد .
ئەم ڕاگەیاندنە تاسانێك بوو بۆیان کە هەرگیز چاوەڕوانی ئەوەیان نەدەکرد کە ئاوا مامەڵەیان بکرێت بۆیە کرێکارەکان ڕق و کینە و گریانیان تێکەڵ بەیەك کرد ، کە زۆربەیان سلفەی عەقاری خانویان لەسەرە و خێزاندارن کە چی تر ناتوانن بە ئاسانی لەگەڵ ژیاندا بڕۆن ڕەنگە کە خانوەکانیان لەدەست بچێت دای ئەوەش خێزانەکانیشیان.
کۆمپانیاکە دەڵێت ئەوە تاکە ڕیگایەکە تاکو بمێنینەوە چونکە ساڵانی پێشوو سەدەها ملیۆن دۆلارمان زەرەر کردووە ، ئەمە لە کاتێکد کە 33 ملیۆن پاوەنیان لە حکومەتی ئێرەوە لە مانگی ئایاری 2020 دا وەرگرتووە تاکو بتوانن قەرەبوی زیانەکەیان بکەنەوە.
نقابەکەیان هەڕەشە دەکات و لە ئێستادا داوایان لێدەکات کە لە بەندەرەکانا ناڕەزایی دەربڕن ، بەڵام خاوەن کۆمپانیەکە هەر بە خودی کرێکاران لە 800 کرێکارەکەی دا بە دوو شێوە . یەکەم : لە ڕێگەی سکوێرەتی تایبەتەوە هەموویان بەزۆر دەرکردن لە پاپۆڕەکە. دووەم ، هەر ئاواش دەیانەوێت لە ڕێگای نوسینگەی کاردۆزینەوە [ کە تایبەتە نەك سەر بەدەوڵەت] کرێکارانی دیکە بهێننە سەر کار بە پارەیەکی کەمتر و مافی هۆڵیدەی نەخۆشی و خانەنشینی کەمتر، واتە هەلومەرجی نوێ .
ئەم جۆرە لە دەرکردن واتە ، دەرکردن و هێنانی خەڵکی تر ، بە هەلومەرجی نوێوە ، شتێکی نوێ نییە و لە ساڵی یەکەمی کۆرۆنادا وردە وردە هێڵڵی ئاسمان ی بریتانی و کۆمپانیا غازی بریتانی و تێسکۆ ئەم کارەیان کرد ،خەڵکێکی زۆریان دەرکرد و کرێکارانی نوێیان هێنا. گرنگترین خاڵ لەم کارەدا ئەوەیە کە کرێکارانی نوێ کەمترینیان دەچنە نقابەوە .
نقابە دەیەوێت لە ڕێگای یاساییەوە شتێك بۆ کرێکارەکانی بکات چونکە بە گوێرەی یاسا گەر کۆمپانیایەك زیاتر لە 100 کرێکاری هەبێت نابێت ئاوا مامەڵە بکات [ واتە تا 99 بە ئارەزوی خۆی دەتوانێت دەریانبکات هەر کات ویستی] چونکە بە گوێرەی یاسای کار و کرێکاری سالی 1992 کرێکاران کە ژمارەیان لە 100 و بەرەوژوور تر بێت دەبێت خاوەنکار لانی کەم 45 رۆژ پێشوەخت ئاگەداری کرێکاران بکاتەوە ، هەروەها وتووێژیش لەگەڵ نقابەکەیاندا بکات بۆ دانی بڕێك پارەو موچەی خانەنشینی داهاتویان.
بەڵام ئەمە کورد واتەنی شیردا بۆ داپیردایە کە ڕەنگە ساڵەهایەکی دوورودێژ بکێشێت، لەو کاتەشدا زۆرێك لەو کرێکارانە مردبێتن، یا لانی کەم خانوو و خێزانیان لەدەستدابێت.
ئەوەی کە گەڕانەوەی ئەم کرێکارانە مسۆگەر دەکات مانگرتنی گشتییە کە دەبێت نقابەی مەرکەزی ئێرە بانگەشەی بۆ بکات و هاوپشتیی بکات ، کە ئەمە گریمانەکەی وەکو گەڕانەوەی مردووە بۆ ژیان . یاخود کرێکارانی بەندەرەکانی شوێن و وڵاتانی دیکە مانبگرن بۆ هاوپشتی ئەم دەرکراوانە ، کە ئەمەشیان تۆزێك زەحمەت ، بەڵام ڕودانی ئەمەیان گریمانەکەی زیاتر تاکو ئەوەی یەکەمیان.



پێویستە لە ژوورەوە بیت تا سەرنج بنێریت.