زاهیر باهیر
ئەم سیاسەتە زۆر گڵاوە ، دووڕویی و نیفاقەکە بەو جۆرەیە لایەنێك ئەوەی بۆ خۆی رەوای دەبینێت بۆ لاکەی تری نەك هەر نایبینێت، بەڵکو دەهۆڵیشی بۆ لێدەدات و دەیکاتە پەن.
بریتانیا لە وتووێژدایە لەگەڵ وڵاتی چین تاکو قەناعەتی پێبکات کە بە چەك یارمەتی ڕوسیا نەدات ، لەو لاشەوە ئەمەریکاش بۆ هەمان مەبەست خەریکە.
بەڵام خۆیان هەموو جۆرەکانی چەك و صاروخ و کە بزانن دەتوانرێت دژ بە هێزەکانی روسیا بەکاربهێنرێت بە پاپۆڕ و بە تەیارەی گەورەی گواستنەوە بۆ حکومەتی ئۆکرانیای دەنێرن، ئەمە جگە لە زەخیرە و خواردنی تەڕ و وشک و داو و دەرمان زۆرێك لە یاری منداڵان بۆ منداڵان و تەنانەت خۆرك بۆ سەگ و پشیلەکانیش ، سەرەڕای کردنەوەی سنور بۆ ئۆکرانییەکان و تەنرخانکردنی لانی کەم 12 بۆ 13 سەعات لە وەخت لە لایەن میدیای بریتانیاوە لە هاوپشتی بۆ حکومەتی ئۆکرانیا و هێزەکانی ناتۆ.
ئای کە گڵاوە ئەم سیاسەتە . نەحلەت لە جەنگ ، نەحلەت لە هەردوو بەرەکە ، هاوپشتی و هیوای قوربانی کەمتر بۆ ئۆکرانییەکان کە بوونەتە خۆراکی شەڕێکی ناڕەوا.
……………
*مەبەستم لەو گڵاوییە نییە کە سەگ دەم دەژەنێتە خواردنێك یاخود خواردنەوەیەك، کە دەڵێن گڵاوە، بەڵکو لە حەرامی و گڵاوی خودی سیاسەت خۆی.
14/03/2022