15/03/2022
دوێنێ، دووشەمە ، 14/03/22 ، کاتژمێری 1 بەیانی زوو بەکاتی لەندەن، گروپێك چالاکوان دایان بەسەر خانووە گرانبەهاکەی Oleg Deripaska کە نرخەکەی 50 ملیۆن پاوەندە . ئەم خانوە ماوەیەکە چۆڵەو چالاکوانەکان داوای ئەوەیان دەکرد کە بەکاربهێنرێت بۆ پەنابەرانی ئۆکرانیا و هەموو پەنابەرانی دیکە کە لە هەر شوێنێکەوە هاتوون . ئەمە چالاکییەك بوو دژی بە سەرۆکی ڕوسیا ، پوتین ، سەبارەت بە هێڕشی بۆسەر ئۆکرانیا. دوای ئەوەی کە هەڵزنان بە دیوارەکانا و چونە ناوەوە و سەر باڵکۆنییەكە زیاتر لە 10 ڤانی پڕ لە پۆلیس لە هەموو چەشنەکانی پۆلیس گەیشتنە سەریان داوایان لێکردن کە بێنە خوارەوە ئەوانیش نەیاندەویست وا زوو بەجێی بهێڵن بۆیە بە پۆلیسیان وت ” پرسیارەکانمان بۆ بنێرن” تاکو مامەڵەیان وەکو سەرەك وەزیران ، بۆریس جۆنسۆن و نزیکەکانی بکرێن. ئەمەش ئاماژە بوو بە فەزاعەتەکانی بۆریس جۆنسۆن و دەوروبەرەکەی کە ئێستا لەبەردەم پۆلیسدایە بۆ لێکۆڵینەوە. پۆلیس لەبری ئەوەی بیانگرێت لاپەرەیەك پرسیاریان بۆ ناردن تاکو بزانن چ بیانویەکیان هەبووە بۆ شکاندنی کەرەنتینە ، کە لە کاتێکدا هەموو بریتانیا لە کەرەنتینەدا بوون ئەمانیش خەریکی ئاهەنگگێڕان وکردنی پارتی بوون.گروپەکە هەتا ئێوارەی ئەو ڕۆژە ، 2شەمە، مانەوە و دواتر هاتنە خوارەوە بەڵام پۆلیس 4 کەسیانی گرت . یەکێکیان کە خەڵکی لیتوانیایە وتی ” کە ئەم چالاکییەی کردوە ، ئامادەشە بەرپرسیاری سەرەنجامەکەشی هەڵگرێت …ئەم خانوە ئەمەندە گەورەیە کە ژماردنی ژورەکانی ئاسان نییە ، سینەمای تێدایە باڕی شەرابی تێدایە…. ئەمە کافییە بۆ زۆرێك لە پەنابەرانی ئۆکرانی و پەنابەرانی شوێنەکانی دیکە و ئەوانەی کە پێویستیان بە پەناگا هەیە “ لێیان پرسرا کە چۆن توانیویانە بچنە خانووەکە و سەر باڵکۆنییەکە ، لە وەڵامدا وتیان ” ئەوە کارامەیی و شارەزایی هەڵزنانی دەوێت “ ئەوە ” سیحری دەستبەسەراگرنتە” وتیان ئەمە داگیرکردن نییە ، ئەمە ئازاد کردنە ، ئازادکرنی خانووەکە” ڕۆژنامەی گاردیان نوسیوێتی ئەمان ” لە ڕۆح و هەستی نێسترۆ ماخنۆ ئەنارکستی شۆڕشگێرەوە” فێربوون. ئاماژە بە ڕابەری دەریاوانەکانی کرۆنشتاد دەکات کە ڕابەرەکانی ئەو کاتەی حیزبی بەلشەفی ڕاپەڕینەکەیانیان بە کوشتن وبڕین دامرکانەوە.


پێویستە لە ژوورەوە بیت تا سەرنج بنێریت.