03/03/2022
ساڵ زیاترە کە کێشەی نێوانی نقابەی کرێکارانی میترۆ [ قیتاری ژێرزەمینیی ] لە ئارادایە و تا ئێستا چەند جارێك مانگرتنیان کردوە هەندێك جار لە شەودا و هەندێك جاریش لە هەندێك هێلی قیتارەکاندا بووە، تاکو ئیدارەی هاتۆچۆ لە بڕیارەکانی پەشیمانببێتەوە و ڕێکەوتن بکەن.
کێشە کرێکارانی میترۆکانی هاتووچؤ لەسەر دەرکردنی کرێکاران و هەل و مەرجی کارکردن و موچەی خانەنشینی و ئەم پرسانەیە ، تاکو ئێستا چەند جاررێك دانیشتن کراوە لە نێوانی نقابەی کرێکاران و ئیدارەدا بەڵام نەگەیشتونەتە ڕێکەوتن .
بەو هۆکارەی سەروە نقابە خۆی گورجتر کردەوە ماوەیەك لەمەوبەر بە ڕای زۆرینەی کرێکاران بڕیاری مانگرتنی دوو ڕۆژی سەرانسەریی هەموو هێڵەکانی میترۆی لە لەندەنا دا کە مانبگرن تا ئەو کاتەی کە ئیدارە ئامادە دەبێت بۆ داخوازییەکانیان.
نقابە بڕیاری دا کە ڕۆژی 3 شەمە ،01/03 و ئەمڕۆ 5 شەمە 03/3 مانگرتن بکەن بۆ هەموو ڕۆژەکە. تا ئێستا مانگرتنەکە زۆر سەرکەوتوو بووە و زۆربەی زۆری وێستگەکان داخراون و ئەوانەشی کە کار دەکەن ناچار بوون کە یا لە ماڵەوە کار بکەن یاخود بە پاس و بەسەیارە بگەنە سەر کاریان.
بەیانی ئەنجام و هەژموونی مانگرتنی ئەم دوو ڕۆژە دەردەکەوێت و بە دڵنیاییەوە ئیدارە ئامادەی وتووێژ و سازش دەبێت بەلام تا جەندێك؟ ئەوەیان کەس نازانێت.



پێویستە لە ژوورەوە بیت تا سەرنج بنێریت.