22/02/2022
ئەسدا کە سێیەم سوپەرمارکێتی بریتانیایە سایەقی لۆرییەکانی هێنان و بردنی کەرەسەکانی سوپەرمارکێتەکە و بەشێکی دیکەی کرێکاران لەوێ هەڕەشەی زیادکردنی کرێیان دەکەن.
ماوەیەکی زۆرە کە نقابە لە وتووێژدایە لەگەڵ ئیدارەی ئەسدادا لەسەر زیادکردنی کرێ سەرەنجام ئیدارە ڕازی بوو بە زیادکردنی کرێیان لەنێوانی لە سەدا 5 و لە سەدا 7.5 .
ژمارەی سەراپای کرێکارانی ئەسدا 12 هەزارن و 8000 لەمانە ئەندامی نقابەن و لە سەدا 80 ئەندامان کە سایەقی لۆرین یاخود لە 23 مەرکەزی دابەشکردنی کەرەسەکانی سوپەرمارکێتەکەدا کاردەکەن ، ڕەتی ئەو برە پارەیەیان کردوە کە بڕیاری زیادکردنی لەسەر درابوو.
لە ئێستادا سایەقی لۆرییەکان سەعاتی 15.07 پاوەند وەردەگرن و ئەو کرێکارانەشی کە لە مەرکەزی دابەشکردنی خواردنەکاندا کار دەکەن 13.09 پاوەند بۆ هەر سەعاتێکی کارکردن وەردەگرن . بێ گومان ئەمە پێش داشکاندنی باجە.
پێش کریسمس سایەقی لۆرییەکانی سوپەرمارکێتی تێسکۆ هەڕەشەی مانگرتنیان کرد و مەترسییەکە لەسەر 13 مەرکەزی دابەشکردنی کەرەسەی خواردنەکانی تێسکۆ بوون. خۆشبەختانە ئەمان توانییان سەرکەوتن بەدەستبهێنن بێ ئەوەی بگاتە حاڵەتی مانگرتن .
هەر لەو سەروبەرەدا سایەقەکانی لۆری کە کاریان بۆ لایەنەکانی دیکە دەکرد کە لەوانە سوپەرمارکێتی ئاڵدی و مارکس سپێنسەر-یشی تێدا بوو پاش هەڕەشە مانگرتن توانییان سەرکەوتن بە دەستبهێنن و کرێی سەعاتێکیان بەرزبووەوە بۆ 16 پاوەند.

پێویستە لە ژوورەوە بیت تا سەرنج بنێریت.