مالاتێستا دەربارەی ڕێکخستن

و. زاهیر باهیر

لە کۆنگرەی نێونەتەوەیی ئەنارکستی لە ئەمەستردام لە ساڵی 1907 دا لە بەرانبەر ئەنارکستە تاکگەراییەکانا سەبارەت بە ڕێکخستن ، مالاتێساتا وتی :

وتی ” نابێت بکەوینە بەر هەژموونی چەمکە هەڵەکان، نادروستەکان، کە نەبوونی ڕێکخستن زەمانەتی ئازادیی دەدات، ڕوداوەکانی رابوردوو پێچەوانەی ئەم ڕاگەیاندنەی نیشانداوین.  بۆ نموونە: بڵاوکراوەیەکی دەوریی لە فەرەنسا هەبوو کە پاشکۆی هیچ ڕێکخستنێك نەبوو، بەڵام ئەوە داخراوبوو، بەدەر بوو لە هەر هەموو بیرۆکەیەك، شێوازێك و هەڵوێستێك کە دەرکەرانی بڵاوکراوەکە نەیاندەویست.  سەرەنجامی ئەمەش بارودۆخێك دەخولقێ کە چەند تاكێك دەسەڵاتیان دەبێت بۆ سنوردارکردنی ئازادیی دەربڕینی ئەوانی دیکە، کە پێچەوانەی بڵاوکراوەیەکی  دەورییە کە لە لایەن ڕیکخستنێکەوە دەردەچێت،  کە دەسەڵات و دەسەڵاتخوازان بە بەردەوامی قسەیان دەربارەی کردووە.  لێگەڕین با جارێك و بۆ هەموانیش ڕوونی بکەینەوە ئەوە مانای چییە.  گومان لەوەدا نییە کە ئێمە یاخیین و هەمیشەش یاخیی دەبین دژ بە دەسەڵات، کە بە تەنها بەدوی مانەوەی کۆیلەیی ئابووری کۆمەڵەوەیە، بەڵام ‌هیچ  ئەنارکستێك نییە بێ جیاوازی، کە ڕێز لە پەسەندکردنی دەسەڵاتی  مۆراڵانەی پاك نەگرێت کە لە ئەزموون و ڕۆشنبیریی و شارەزایی و بەهرەوە، ئەنجامی گرتووە.    

 تاوانبارکردنی لایەنگرانی ڕێکخستن، فیدراڵیستەکان بە دەسەڵاتخوازیی، هەڵەیەکی جددیە هەروەها هەڵەیەکی گەورەشە کە باوەڕ ئاوابێت کە لە لایەن ئەوانەی کە پێیان دەڵێن  دوژمنەکانی ڕێکخستن ، تاکڕەوەکان، خۆبەخشانە  خۆیان تەواو تەریكدەخەن.  من ڕام وایە ناکۆکی نێوانی تاکگەراییەکان و لایەنگرانی ڕێکخستن بە زۆری دەگەڕیتەوە بۆ  بڕگەکانی کە بەتاڵن لە بەهای هەر هەلومەرجێیکی کردەیانە.  لە ئیتالیا، زۆر جار تاكڕەوەکان دەرك بەوە ناکەن کە ئەوان دژ بە ڕێکخستنن، ئەوان لە لایەنگرانی ڕێکخستن باشتر خۆیان ڕێکدەخەن، کە بەردەوام بەرگریی لە زەروورەتی ڕێکخستن دەکەن، بەڵام هەرگیز نەخراوەتە کارەوە.  هەر ئاواش  زۆر جار لە گروپەکانی کە ئازادیی تاکەکان زۆر لایەنگریی لیکراوە لەوێ، زور دەسەڵاتخوازبوون تاکو لە کۆمەڵەکانی کە لە لایەن ئەوانەوە ناونراوە دەسەڵاتخواز، هەر تەنها لەبەرئەوەی کە سەرپەرشتیکەرێکی دانیشتنەکەیان هەبووە و بڕیارەکانی گەیاندووە.  با وشە بەتاڵەکان بەس بێت،  لێگەڕێن با خۆمان باشتر بۆ کاروباری عەمەلی تەرخان بکەین. وشەکان جیاکاری دروستدەکەن، کارەکان، چالاکییەکان یەکێتی دروستدەکەن.  ئیدی کاتی ئەوەیە هێزمان ڕێکخەین بۆ بەدیهێنانی هەژموونێکی کاربڕانە لەسەر ڕووداوە کۆمەڵایەتییەکان. “

Portrait of Errico Malatesta , Italian anarchist.
%d هاوشێوەی ئەم بلۆگەرانە: