13/02/20222
لە ڕۆژی هەینییەوە ، 11/02/22 ، زۆرێك لە سایەقی لۆرییەکان و شاحینەکان و ڤانەکان وەکو لاساییکردنەوەی ئەوانەی کەنەدا ئەمانیش کەوتنە جم و جووڵ گەر چی دەسەڵاتی فەرەنسا هەڕەشەی گەورەی کرد لە گرتن و سزانی جەسەدی و داراییان بەڵام ئەمان بزوتنی قافڵەکەیان دوێنێ، شەمە، کردە ڕاست و بە سەدەها لۆری و شاحینە تا ڕادەیەك سێنتەری پاریسیان داگیرکردنەوە و هیزی پۆلیسیش بۆ ڕێگەپێگرتنی ئەوانی دیکە لە هاوپشتییان و هاتنە ناوەوەیان و بڵاوەکردنی ئەمانی تر کە لە سێنتەرن زیاتر لە 7000 پۆلیسی بە پۆشاکی بەرەنگاربوونەوە بە هەموو جۆرە تفاقێکی شەڕەنگێزییەوە هەر لە چەك و غازی فرمێسك ڕێژ و سەیارەی فشاری ئاو ، لە بەرانبەر خەڵکانی قافەڵەی ئازادییدا ڕاوەستاون چنگاوشیان بوونەتەوە .
هاوکاتیش هەمان بزوتنەوە لە هۆڵەندەش دەستیپێکردووە، بارودۆخەکە لەوە ناکات وا بە ئاسانی چارەسەربکرێت ، کە لە کاتێکدا ئیمانوێل ماکرۆن دەیەوێت هەرچۆن هەیە تێیانبشکێنێت تاکو لە خولی هەڵبژاردنی مانگی نیساندا دووبارە هەڵبژاردنەکە بباتەوە.
ئەوە ئاشکرایە کە قافڵەی ئازادیی لە فەرەنسا و لە هۆڵەندە دژ بەو بەربەستە خەست و هەمە لایەنانەیە کە لەگەڵ هاووڵاتیان ئەوە ماوەیەکی زۆرە خراوەتە کار و زۆرێك لە ئازادییەکان یا نەهێڵراون یاخود کۆنترۆڵ کراون ، ئەم چالاکییەش کۆپیکردنەوەی ئەوەی کەنەدایە کە خەریکە 3 هەفتە لە چالاکییەکەیان تێدەپەڕێنن و تا ڕادەیەك حکومەتی ئەوێیان هێناوەتە سەر چۆك .



