18/01/2022
بە گوێرەی ڕاپۆرتێکی نوێی ئۆکسفام دە پیاوی دونیا لەم سەردەمی کۆرۆنایەدا سامانیان دووقات سەرکەوتووە و گەیشتۆتە 1.5 تریلۆن دۆلار لە کاتێکدا کە 163 ملیۆن کەس کەوتنە ژێر هێڵی هەژارییەوە.
- ئۆکسفام پێشبینی ئەوە دەکات کە لە ساڵی 2030 دا 3.3 ملیار کەس داهاتی ڕۆژانەیان لە 5.5 دۆلار کەمتر دەبێت.
- داهاتی لە سەدا 99ی دانیشتوانی دونیا لە نێوانی مانگی مارتی 2020 بۆ مانگی ئۆکتۆبەری 2021 دابەزیوە. ئەمە لە کاتێکدا ئێلون مسك، خاوەنی کۆمپانیای دروستکردنی سەیارەی کارەبایی و 9 دەوڵەمەندەکەی دیکەی دونیا بە هەر هەمویان سامانیان ڕۆژانە بە بڕی 1.3 ملیار دۆلار سەرکەوتووە.
- ئەم جەدۆلەی خوارەوە لیستی ناوی ساماندارانی دونیایە کە بە گوێرەی سامانەکەیان لە سەرەوە بۆ خوارەوو ڕیزکراوە. ژمارەکە کە هێمای دۆلاری لە پشتەوەیە ئەوە بڕی داهاتیانە. [bn ، بی ئێن] کورتەی بلیۆنە بە ئینگلیزی کە بە کوردی دەبیتە ملیار . هەر وەها وشەی Up یانی : بە ڕێژەی ، بەو برە سەرکەوتوە:
Elon Musk $294.2bn up 1,016%
Jeff Bezos $202.6bn up 67%
Bernard Arnault & family $187.7bn up 130%
Bill Gates $137.4bn up 31%
Larry Ellison $125.7bn up 99%
Larry Page $122.8bn up 125%
Sergey Brin $118.3bn up 125%
Mark Zuckerberg $117.7bn up 101%
Steve Ballmer $104.4bn up 85%
Warren Buffett $101.5bn up 40%
- ئۆکسفام داوا لە حکومەت دەکات کە تەنها بۆ یەكجار بە ڕێژەی لە سەدا 99 باج بخرێتە سەر ئەو داهاتەیان . سەراپای ئەو باجە کافییە بۆ ڤاکسینی سەراپای خەڵکی هەموو جیهان و بەشی گۆڕانی سەرەکیش لە ژینگەدا دەکات و بەشی پارێزگاری لە تەندروستی خەڵکی لە 80 وڵاتدا دەکات. ڕاپۆرتەکە دەڵێت دوای دانی ئەم باجەش هێشتا ئەم 10 ساماندارە بە گشتیان 8 ملیار دۆلاریان بۆ دەمێنیتەوە.
- ئەم 10 پیاوە داهاتیان 6 جار لە سەدا 40 خەڵکی دونیا کە ژیانیان باش نییە زیاتر کە بە ژمارە دەکاتە 3.1 ملیار کەسە.
- ئەم 10 ملیاردەرە گەر هەر یەکەیان ڕۆژانە ملیۆنێك دۆلار سەرف بکەن ئەو ئەو پارەیەیان بەش ی 414 ساڵ دەکات .