پرۆتێست بۆ ئازادیی پرۆتێست و خۆپیشاندان و دەربرینی ڕاو بۆچون: 

16/01/2022

دوێنێ ڕۆژی شەمە ، 15/1/22 ، پرۆتێست و خۆپیشاندانی گەورە لە لەندەن و ئەم شارانەی دیکە : Bristol, Cardiff, Coventry, Liverpool, Manchester, Newcastle, Sheffield ،Plymouth زۆر شار و شارۆجکەی تر دژ بەو لائیحەیەی کە وەزیری ناوخۆ لە مانگی نۆڤەمبەری پارساڵدا خستییە بەردەم پەڕلەمانی بریتانی و زۆربەی بەڵتەچییەکانی بریتانیاش پەسەندیان کرد ، ئێستاش بەیانی، 2شەمە، ئەو ڕۆژەیە کە ئەم لائیحەیە لەلایە ئەنجومەنی پیرانەوە کە هەندێکیان ئەو پلەیەیان بە پارە کڕیوە واتە بەرتیلیان داوە بە حکومەت و پێیان بەخشراوە، لێدوانی لەسەر دەکرێت دەبێتە یاسا ودەخرێتە کار ، یا تەعدیل دەکرێت، یاخود ڕەتدەکرێتەوە.

ئەم لائیحەیە هیچ جۆرە ئازادییەك بۆ پرۆتێست و خۆپیشاندان بۆ خەڵکی ناهێڵێتەوە لە بچوکترین خاڵەوە تا گەورەترین خاڵ دەگرێتەوە وەکو : دژ بە هەموو جۆرە پرۆتێستێكە ، دانی ئەو پەڕی دەسەڵات بە پۆلیس کە یاساخی هەموو پرۆتێستێك بکات گەر بزانێت ” دەنگە دەنگی زۆرە و دەبێتە هۆی بێزارکردنی خەڵك  و تێکدانی ئاشتی” ، وەستانی هەر کەسێك و پشکنینی  کە گومانی لێبکەن و هاوکاتیش پێویست ناکات کە بیانوی ڕاگرتنییان  دەستبەسەرکردنیان بدەنەدەست ، هەموو جۆرە دروشمێك کە لە سەر مقەبا و تەختە دەنوسرێت یاساخە، ڕێگا نادرێت بە هەندێك خەڵك کە بەشداری بکات ، فیکە کێشان و دەهؤڵ و زوڕنا و هەموو جۆرە قاووقیژێك یاساخ دەکرێت ، دەستبەیەکەوەگرتن بۆ دروستکردنی پەرژینێک بۆ پاراستنی کەسێك یا خود بەرگری لە خۆ لەکاتی هێڕشی پۆلیسدا یاساخە، خۆبەستەنەوە بە زەوییەوە یاخود عەمودەوە و یاخود هەر شتێکەوە کە پۆلیس وا عەقڵی بیبڕێت کە ڕیگرە لە هاتوچۆی ئەوان و خەڵکی، دەکرێت هەتا 51 هەفتە بەندبکرێییت گەر بێتو پەیکەرێك لەکەدار بکەیت ، بۆ 10 ساڵ حوکم دەدرێت ئەگەر یارمەتی پەنابەرێك ، کۆچبەرێك بدەیت  … زۆر مافی دیکە هەموو ئەمانە یاساخ دەکرێین بە وشەیەك : کەس مافی هیچ جۆرە خۆپیشاندان وپرۆتێستێکی نییە لەم وڵاتەدا .

ئەمە هۆکاری چونە سەر شەقامی خەڵکییە.  

May be an image of 7 people, people standing, outdoors and crowd

May be an image of 3 people and outdoors
May be an image of 3 people, people sitting, people standing and text that says "OFES O FOR WOMEN SAVE THE RIGHTTO PROTEST"
May be an image of 8 people and outdoors
%d هاوشێوەی ئەم بلۆگەرانە: