14/01/2022
بە گوێرەی ڕاپۆرتێکی نوێی ئۆکسفام [Oxfam ] کە چەند ئامارتێکی نوێی سەبارەت بە ساماندارانی ئاسیا کە چۆن لە سای پەتای کۆرۆنا تورەقییان کردووە خۆستۆتە بەردەست.
ڕاپۆرتەکە ئەم ڕاستییانەمان دەخاتە بەرچاو:
- لە سای پەتای کۆرۆنا 20 ملیاردەر لە ئاسیادا دروستبوون . ئەمە لە کاتێکدا کە پەتای کۆرۆنا بووەتە هۆی لەکارخستنی یاخود دەرکردنی 140 ملیۆن لەسەر کار لەو کیشوەرەدا.
- ئەوانەی کە ئاوا تورەقییان کردووە خاوەنی هەندێك کۆمپانیان وەکو : پێداویستی پاراستنی کەسەکان ، بە تایبەت بۆ دکتۆر و کارمەندانی خەستەخانەکان: دەمامك ، صەدرییە ، دەستکێش خاوێنکردنەوەی دەست و ناو خەستەخانە …، لە پلەی دووهەمدا ئەو کۆمپانیایەی کە ئاماری تێستکردن [ پشکنینی کۆرۆنا] ی دروستکردووە کە خۆت لە ماڵەوە یا لە شوێنی دیکە دەتوانیت ئەو تێستە بکەیت . بەشێکی ئەم کۆمپانیانە لە هیندستان و چین و هۆنکۆنگ و یابانن.
- ژمارەی ملیاردەرەکان لە ئاسیادا لە نێوانی مانگی ئازاری 2020 وە تاکو مانگی نۆڤەمبەری 2021 لە 803 ملیاردەرەوە بۆ 1087 ملیاردەر بەرزبووەوە واتە بە بڕی سێیەکی ژمارەی پێشوتری چووەتە سەرەوە.
- هەر ئاواش داهاتی ئەم ملیاردەرانە بە بڕی سێ لەسەر چوار سەرکەوتووە کە دەکاتە لەسەدا 74 بە ڕێژەی سەدیی .
- ڕاپۆرتەکە دەڵێی ساماندارانی لە سەدا یەکی ئاسیا خاوەنداری لە سامانی لە سەدا 90 کەی ئاسیا دەکەن.
- لە ساڵی 2020 دا 81 ملیۆن ئیش لە دەست چووە هەر ئاواش کاتی سەر ئیشیش واتە سەعاتی سەر کار کەمی کردووە ، بەمەش پاڵی بە 22 تا 25 ملییۆن کارگەرەوە ناوە تاکو لە هەژاریدا بژین ئەمە لە کاتێکدا کە کاریشیان هەبووە.
- ملیاردەرەکانی ئاسیا بڕی سامانیان بە 1.46 تریلۆن دۆلارەوە سەرکەوتووە، ئەم بڕەش گەر وردی بکەیتەوە و ساڵانە 10،000 دۆلار کافییە بۆ هەر هەموو ئەوانەی کە کارەکانیان لەدەستداوە، واتە ئەم بڕە پارەیە دەتوانێت ئەو کەلێنە پڕ بکاتەوە.
- ڕاپۆرتەکە ئەوەش پشتڕاستدەکاتەوە کە ژنان زیاتر لە پیاوان کارەکانیان لە دەستداوە ، کە ئەمەش چاوەروانکراوە وەکو چۆن لە هەموو کارەساتێکدا ژنان و منداڵان و پیر و پەککەوتوان بەشی شێریان لەو کارەساتە بەردەکەوێت .
- زۆربەی ژنان لە ئاسیا زۆرتر لە بەرەی پێشەوە کاریان کردووە وەکو لە سەدا 80یانن نێرسن و لە سەدا 70 یان کارمەندی تەندروستین .
- ڕاپۆرتەکە پێشبینی ئەوە دەکات کە لە ساڵی 2025 دا ژمارەی ملیاردەرەکانی ئاسیا 42 هەزار کەسی تر خاوەنی 50 ملیۆن دۆلار دەبن و هاوکاتیئش 99 هەزار ملیاردەریش زیاد دەکات. بەم شێوەی ژمارەی ملیۆنەرەکان لە ساڵژی 2025 و بە بەراوەند بە ساڵی 2020 دا بە ڕێژەی لە سەدا 58 زیادەکەن و بە ژمارەش 15.3 ملیۆن کەس دەبن.