کەلێنی نێوانی سامانداران و هەژاران لە فراوانبووندایە

10/01/2022

پارساڵ وامان دەزانی کە ئیدی بەهاتنی ساڵی تازە و پاشڕەوانەوەی پەتای کۆرۆنا وردە وردە ژیانمان باشتر دەبێت  و ئازارەکان کەمتر دەبنەوە و شوێنەواریان کاڵتردەبنەوە.  هاتنی ساڵی نوێ بە داخەوە خراپتر بووە لە سەدا 1 کە، دووقاتی سامانی لە 6.9 ملیارەکەی دیکەیە.  داهاتی ڕۆژێکی نیوەی ئەم مرۆڤانە تەنها 5.5 دۆلارە .

برسێتی ئەو مڵۆزمە نەفرەت لیکراوەیە کە تارماییەکەی هەمیشە بۆ زۆرێکی خەڵکی جیهان لەوێیە 810 ملیۆن کەس بە سکی برسی شەوانە دەچێتە جیگاوە کە لە کاتێکدا زۆر لەوە زیاتر بەرهەم دەهێنین کە بە زیادەوە بەشی تەواوی دانیشتوانی ئەم جیهانە دەکات .  کەواتە پرسەکە نە پرسی کەمی خۆراکە و نەپرسی زیادی دانیشتوانی جیهانە.  ئەم ئامارانە لە ” چالاکی دژ بە برسێتی” وەرگیراون.

بە گویرەی ڕاپۆرتێکی نوێی ئەم ڕۆژانە لە بریتانیا  هەر یەك لە دەوڵەمەندانی لە سەدا 1ی بریتانیا سامانیان 3.6 ملیۆن پاوەندە کە لە کاتێکدا داهاتی لە سەدا 10ی خێزانە هەژاەکانی بریتانیا لە ساڵێکدا تەنها 15،400 پاوەندە یاخود کەمترە.

کەلێنی نێوانی سامانداران و خەڵکە ئاساییەکە لە ساڵی 2010 وە زۆر سەرکەوتووە و ئێستا چووەتە لە سەدا 36.3 کە بەرزترین ئاستە تا ئێستا .

ساماندارانی لە سەدا 10 بریتانی لە سەدا 43 ی سامانی بریتانیایان لە چننگدایە بە بەراورد بە لە سەدا 50 کەی دیکەی کە تەنها لە سەدا 9 سامانی بریتانیایان لە چنگدایە.

بڕی سامانی خێزانێکی ساماندار لە ساڵێکدا لە بریتانیا 302،500 پاوەندە

ئەم ئامارانەی بریتانیا تەنها رەنگدانەوەی واقیعەکەی تاکو کۆتایی مانگی ئازاری 2020 .  بەڵام ئاماری نوێ ئەوە نیشاندەدات کە ساڵی پار 258 هەزار کەس لە بریتانیاند بووە بە ملیۆنەر، کە بەمەش ژمارەی ملیۆنەرەکانی بریتانیا چووە 2.5 ملیۆن.  سەرکەوتنی ملیۆنەران لە بریتانیا بەم  ژمارە زۆرە دوو شتمان دەداتە دەست :  یەکەم : کە دەردی کۆرۆنا چۆن بووە بە مایەی خێر بۆ  سامانداران و چۆن هەڵترۆقیون .  دووەم:  لە بەرانبەر ئەم ژمارە زۆرەی ملیۆنەرەکانا ناکرێت چەند ملیۆنێك هەژار نەکەوتبێتن یاخود لانی کەم چەند ملیۆنێك ئاستی هەژارییەکەیان لە ڕادەبەدەر نەبووبێت.   

Models of men and women on a pile of coins and bank notes
%d هاوشێوەی ئەم بلۆگەرانە: