منداڵانی ڕەشپێست و ئیتنیکییەکانی دیکە لە بریتانیا لە هەژارییدا دەژین*:

03/01/2022

بە گوێرە توێژینەوەیەكی نوێ کە لە لایەن حیزبی کرێکاران [ لەیبەر] ی بریتانیاوە کراوە نیوەی منداڵانێك کە لە خێزانە پیشتڕەشەکانەوە هاتوون لە هەرژاریدا دەژین.

توێژینەوەکە زۆر وردەکاری بەکارهێناوە لەسەر ژیانی منداڵان لە بریتانیادا منیش هەندێكیان دەخەمە پێشچاوتان:

  • منداڵانی ڕەشپێست کە لە هەژاریدا دەژین لە ساڵی 2010/11 کە لە سەدا 42 بوو لە ساڵی 2019/20 بەرزبووەتەوە بۆ لە سەدا 52
  •   لە 2019 /20 دا 4.3 ملیوێن کە لەژێر تەمەن 16 ساڵییەوەن یاخود لە نێوانی 16 بۆ 19 دان لەناو خێزانێکدا دەژین کە هەژارن.  ئەمە بە ڕێژەی سەدی لە سەدا 31ی منداڵانی بریتانیا دەکات کە 14 ملیۆن منداڵن.
  •  هاوکاتیش دەڵێت منداڵانی بەنگلادشی لە سەدا 41 لە خێزانی هەژارانن.
  •  منداڵانی پاکستانی لە سەدا 55،  ڕەشپێستی ئەفەریقا و کارییبییان یاخود ڕەشپێستی بریتانی لە سەدا 53 و ئیتنیکییەکانی دیکە لە سەدا 51 و ئاسێوییەکانی دیکە لەسەدا 50 و ئیتنیکی تێکەڵ لە سەدا 32 منداڵانی هیندیی لە سەدا 27 و چینییەکان لە سەدا 12 و منداڵانی سپیپێست لە سەدا 26  لەناو خێزانی هەژاردا ژیان دەبەنەسەر.
  •  2.9 ملیۆن منداڵی سپیپێست لە هەژارییدا دەژین.
  • توێژینەوەکە نیشانی دەدا منداڵان لە ئاستێکی هەژاری ئاوادا دەژین کە وەکو 2 دەیە پێشتریان .  لە 2010/11 دا منداڵانی بەنگلادشی لە سەدا 61 لە ناو خێزانی هەژاردا ژیاون.  لە نێو منداڵانی هیندییدا بڕی هەژاران هاتۆتە خوارەو لە لە سەدا 34 وە بۆ لەسەدا 27.  بۆ منداڵە چینییەکان لە سەدا 47 وە هاتۆتە سەر لە سەدا 12 .
  •  بەڵام بۆ منداڵانی سپیپێست بڕی مندالانی هەژار زیادی کردووە کە لە سەدا 24 و بووە بە لە سەدا 26 .  منداڵانی پاکستانی لە سەدا 50 وە بووە بە لەسەدا 55 .  بۆ منداڵانی ڕەشپێشت لە سەدا 42 وە چووەتە لە سەدا 53.
  • بە گشتی بڕی ڕێژەیی منداڵان کە لە نێو خێزانی هەژاردا ژیاون لە ساڵی 20210/2011 دا بە گوێرەی ئەم توێژینەوەی ئێستا نیشانی دەدات چووەتە سەرەوە بۆ لە سەدا 31.

…………………….

*هەژاری لەو توێژینەوەدا پێناسەی بۆکراو کە داهاتێکی کەمی ڕێژەییە کە لە خوار لە سەدا 60ی داهاتی خەڵکانی مامناوەندییە .  ئەمە پێناسەی هەرژارییە .

%d هاوشێوەی ئەم بلۆگەرانە: