دارا جوتیار
28/12/2021
پەروەردە و پێگەیاندن لە تێڕوانینێکی سادە و ساکارەوە
دارا جوتیار
28/12/21
بەر لەوەی بچینە سەر باس و لێکۆڵینەوەی پەروەردە، پێوویستە کۆمەڵێک پرسیار لەخۆمان بکەین و خۆمان ڕونبکەینەوە!
دەبێت لەوە ڕابمێنین و پرسیار بکەین و بکۆڵینەوە، ئایا بۆخودی هەر یەک لەئێمە وەچە منداڵێك کە دروستی دەکەین و دەیخەینەوە (مڵکە) یا چی؟ یانی ئێمە بۆ ئەوە منداڵ دەخەینەوە کە لەدنیایەکدا لە ئایندە کە ترسی نەبوونی گرەنتی خزمەتکردنمان هەیە لەپیریدا بەلامانەوەبێت و خزمەتمان بکات؟ یاخود باڵاترین بواری زانستی ببڕێت و پارە و سەرمایەمان بۆ پەیدا بکات و بەخێومان بکات؟
یاخود لەبەر ئەوەیە کە سوڵتەویەت هێندە بەسەرماندا زاڵە بۆمان ببێتە ناودارێکی جیهانی و نەمری خۆمان لەودا بەدەست بهێنینەوە؟ یان لەشەڕی مالیکیەتدا شەڕە بڕنەومان بۆ بکات؟ یان بەکۆپیکردنەوەی خۆمان لەسەرەمەرگدا
هەستی نەمری و زیندوومانەوەمان پێ ببخەشێت؟
یا چی؟؟؟
تا ئێستاش لەشوێنێکی وەکو نەرویج لەزانکۆکانیشدا هەزاران ناچارن تواناو حەز و ئارەزویان لەبوارێکی زانستیەوە بەپێی بازاڕی کار بگۆڕن بۆ بوارێکی دیکە کە دواڕۆژ لەبازاڕی کاردا کڕیاری هەبێت!
بەڵێ دەبێت ئەوە لەبەرچاوبگرێت لە بوارێکدا بخوێنێت سبەینێ کڕیاری هەبێت تا کرێی کارەکەی بەشی دانەوەی قەرزی خوێندنی زانکۆ و کرێی خانو و ژیانێکی هاکەزایی بکات!
نەوە خستنەوە و پەروەردەکەشی بەگشتی تا ئێستا لەژێر هەژموونی زاڵی مالیەکیەت و بازاڕی سەرمایەدایە!
من نە پسپۆڕ و نە کارمەندێکی هیج بوارێکی زانستی نیم، کوردواتەنی هەروا ڕەشۆکی بەناوکەوتوم و قسەکەدەکەم،، لێ بەدید و بۆچۆنی من ئەوەی دەبێت بەتایبەت لەپەروەردەی بنەڕەتیدا بەبناغە وەربگیرێت ئەوەیە:- منداڵ باری دەرونی و کەسایەتی نەشێوێندرێت، هەست بەهیچ کەمییەک نەکات لەئاستی گەورەکاندا؟؟ نەک ئەوەی چەند دەتوانیت بە پێی سیستم و میتۆدو مەنهەجی ڕێگەپێدراوی پەروەردەی دەوڵەت و سیستەم دسپلینی بکەیت و لەقاڵبی بدەیت!
بەبڕوای من دروست ئەوەیە لەپەروەردەی بنەڕەتیدا دوای منداڵ بکەوین بزانین بەدوای چیدا وێڵە و دەیەوێت لەچی بپرسێت و چی بکات؟ نەك منداڵ بەڕەشمەکراوی ناچار دوای ئێمە بکەوێت!
ئەوەی دەبێت منداڵەکەی من ئاوەها بێت، یا دەبێت نەوەی نوێ ئاوەها بن،، ئاوهابن باشە ئاوهابن خراپە؟! بەڕای من ئەمە سەپاندنی سیستمی ئابوری وسیاسی باو و زاڵە!
زانستی ڕووت بەپێی ئاستی تەمەن و توانای تێگەیشتن پێویستە، لێ دور لە هەر ئایدیۆلۆژیا و دین و بیروباوەڕ و فکرێک کە من یان هەر گەورەیەك هەیەتی!
ئێمە سیستەم دەغەزاری کردوین و لەفێرگەی ئابوری و سیاسی و کۆمەڵایەتی خۆیدا بەرپرسیشی کردوین لەوەی نەوەیەکی دەغەزاری بۆ بەرهەمبهێنینەوە!!!
