26/12/2021
دەوڵەمەندانی لە سەدا 10 بەرپرسن لە نیوەی دانەوەی غازی دوەم ئۆکسیدی کاربۆن
بە گوێرەی راپۆرتێکی نۆی دەوڵەمەندەکان بە هۆی تایبەتمەندی ستایەڵی ژیانیانەوە زیاتر لە نیوەی بەشەرەکانی ئەم سەرزەمینە ژینگە پیس دەکەن.
ڕاپۆرتەکە دەڵیت کە ئەمەش وادەکات کە زۆر مەحاڵە سەرۆکی دەوڵەتەکان و بزنسامانەکان و ساماندارەکان بتوانن ئەو هەدەفەی [ تارگێت] کە دایان ناوە بۆ ساڵی 2030 و 2050 بیپێکن چونکە ئەوە کارێکی هەر ئاوا ئاسان نییە و بە بڕیار و دانیشتنەکانی لوتکەی بەرزی سەرۆکی دەوڵەتان ، بێتەدی . ئەوە پەیوەندی بە شێوەی دامەزراوەی کۆمەڵی هەنوکە و سیستەمی هەنووکەوە هەیە کە لە سایەیدا کۆمەلێکی چینایەتی و هیرراشی / پلەبەندیی هەیە.
دەولەمەندانی لەسەدا 10ی دانیشتوانی جیهان بەرپرسن لە سەدا 50ی پیسکردنی ژینگە بەڵام لە سەدا نیوەی دانیشتوانەکەی کە لەبنی کۆمەڵدا دەژین تەنها بەرپرسیارن لە سەدا 12 پیسی ژینگە.
لە سەدا 50ی ئەمەریکا هەژاران ئەمانە هەر یەکەیان 10 تەن ساڵانە CO2 دەدەنەوە بەڵام دەوڵەمەندانی لە سەدا 10ی هەر یەکەیان 75 تەن ساڵانە سی ئۆ توو دەدەنەوە. هەر ئاواش ئەوروپییەکان نیوە هەژارەکەی تەنها هەر یەکەیان ساڵانە 5 تەن دووەم ئۆکسیدی کاربۆن دەدەنەوە لەبەرانبەر ئەمەدا دەوڵەمەندەکان کە لە سەدا 10ئ ئەوێن 30 تەن سی ئۆ توو دەدەنەوە.
ئەگەر ئەم مەسەلەیە ژیرانە وردبکەیتەوە بە بێ ئەو ئامارانەی سەرەوەش ئەم ڕاستییەت بۆ دەسەلمێت بۆ نموونە دەوڵەمەندەکان ستایەڵی ژیانیان زۆر جیاوازە لە هەژاران : چەند سەیارەیەکیان هەیە ، یاختیان هەیە ، کۆپتەر و جێتی تایبەتییان هەیە ، پارەی زیادەیان هەیە کە سەرمایەیەو سەرمایەگوزاریی پیدەکەن، چەند خانوو کۆشك و ڤییەلایان هەیە … گەلێکی دیکە لەمانە کە ئێمە لەبەر ئەوەی ئاشنا نین بە ژیانیان دەرکی پێناکەین .
