11/12/2021
کرێکارانی کۆمپانیای Starbucks کە کۆفی شۆپە و هاوکات سەندەویچ و کێکیشی دەفرۆشێ . ئەم کۆمپانیایە 50 ساڵە دامەزراوە و هەر بە تەنها لە ئەمەریکادا 8953 فەرعی هەیە و ساڵی پارەکە داهاتی فرۆشتنی تەنها لە نێوانی مانگی جەنیوەری و مانگی سێبتەمبەری ئەمساڵدا 20.9 ملیار دۆلار بووە، ساڵی پار لە هەر هەمان ماوەدا 17.3 ملیار دۆلار بووە. سەرۆکی ئەم کۆمپانیایە Kevin Johnson 14،665،575 دۆڵار داهاتی تەنها ساڵێکی بووە کە هاوکات موچەی کرێکارێکی ئاسایی لەو کۆمپانیایە لە کاتژمێرێکدا تەنها 14 دۆلارە ، واتە ساڵی 28 هەزار دۆلار پێش لێبڕینی تەکس .
کۆمپانیای Starbucks وەکو کۆمپانیای ئەمازۆن کرێکارەکانیان چەوساندۆتەوە تا ئەو ڕادەیەی کە نەخۆشیش بونایە دەبوایە بهاتنایەتەوە سەر کار یاخود ڕووبەڕوی بێ کرێی و مەترسی دەرکردن دەبونەوە. کڕێکارانی ئەم کۆمپانیایە دروستکردن نقابە و گردبوونەوەیان لە نقابەدا لێ حەرام کرابوو ئەوانەی کە باسی ئەوەیان کردبێت یاخود کۆمپانیاکە سووسەی ئەوەی کرددبێت، یەکسەر دەرکراون، کرێکارانێکیان هێناوەتە سەر کار کە نقابەیان نەویستوە و دژ بە نقابە بوون . بەڵام ماوەیەکی زۆرە ئەم کرێکارانە لە هەوڵی دروستکردنی نقابەکەیاندان ، هاوکاتیش کۆمپانیاکە کەوتبووە ڕێکلامەی درۆ دژ بە کرێکاران و دەرکردن و هەڕەشە لێكردنیان، ناردنی نوێنەری خۆیان بۆ ناو خەڵکی بۆ پوچکردنەوەی ڕۆڵی نقابە تاکو هاوکاری و لایەنگرییان لە لایەن خەڵکانی ئاساییەوە نەبێت . بەڵام کرێکاران هەر بەردەوامبوون لە هەوڵەکەیانا ڕؤژی 5شەمە، 09/12 لە Buffalo لە نیو یۆرك ، بە گوێرەی زۆرینەی دەنگ بڕیاریان بە دروستکردنی نقابەکەیان دا کە هەنگاوێکی زۆر گەورەیە سەراپای فەرعەکانی دیکە چاویان لێدەکەن و نقابەی خۆیان دروست دەکەن . هاوکاتیش 3000 قوتابی کرێکار لە زانکۆی کۆڵۆمبیا ئەوە 6 هەفتەیە لە مانگرتندان، داوای کرێی باشتر و هەبوونی مافی تەندروستی دەکەن. ڕۆژی دووشەمە زیاتر لە 100 کەسیان بۆ سەپۆرتی کرێکارانی Starbucks بەشدارییان لە پرۆتێستەکەیانا کرد .
