ئەگەر ئەم لائیحەیە ببێتە یاسا، ئازادییەکانیشی کە هەمانبوو لەدەستیدەدەین:

08/12/2021

ماوەیەکی زۆرە کە وەزیری ناوخۆی بریتانیا، پریتی پەتێڵ، لە گەڵالەکردنی لائیحەیەکدایە تاکو پەڕلەمان و ئەنجومەنی پیران دەنگی لەسەربدەن .  لە پێش هاتنی پەتای کۆرۆنا وەکو هەموان دەزانین بزوتنەیەکی جەماوەریی تا ڕادیەك بەشێکی زۆری وڵاتانی دونیای گرتبووە لەوانەش بریتانیا.  لە بریتانیا بزوتنەوەکە لەچەن گروپ و کێشەیەکدا یەکیاندەگرتەوە هەر لە بەرگریی لە ژینگە، بەرگریی لە مانەوە و تێدانەچوون، ژنان دژی توندوتیژی ، گروپی دژ بە توندوتیژی پۆلیس ،دژە ڕایسیزم و فاشیزم، بەرگری لە پەنابەران و کۆچبەران ، دژ بە بێ خانووبەرە و بۆ کاروباری خانوبەرە، ژیانی ڕەشپێست گرنگە، بزوتنەوەی Kill The Bill ، واتە لائیحەکە بکوژن… و دەیەها گروپی دیکەی جیاواز .

لە بریتانیا پرۆتێستی خەڵکی  گەیشتە ئەو ئاستەی کە بتەکانی دەوڵەت و ڕایسستەکانیان [ واتە کەسە ڕایسستەکان وئەوانەی کە بازرگانییان بە هینانی ڕەشپێستەکانی ئەفریقاو کاریبیانەوە کردووە وەکو کۆیلەیەك] ،  تێشكێنرا، ئیتر حکومەتی بریتانی لەو کاتەوە لە گەڵاڵەکردنی یاسایەکان تاکو زۆربە ئازادییەکانی پێ  یاساخ بکات.

کۆرۆنا بوو بە خێرێکی گەورە هەر وەکو چۆن 11 سێبەتەمبەر بوو بەخێر بۆ ئەمەریکاو تەواوی سیستەمی سەرمایەداری بۆ نانەوەی جەنگ و داگیرکردنی چەند وڵاتێك کە ئەوە 20 ساڵی ڕەبەقە هەژاران و ڕەشوڕوتی نەك هەر ئەو وڵاتانە بەڵکو زۆرێك لە وڵاتانی ئەوروپا و ئەمەریکاو وڵاتانی دیکە باجەکەی دەدەن.

هەفتەی پێشوو پەڕلەمانی بریتانی قەبوڵیان کرد کە لائیحەکە لە پەڕلەمانا لێدوانی لەسەر بکرێت تاکو بتوانن بیکەنە یاسا. ئەمڕؤش، 08/12،  لە بریتانی ڕۆژی قسەکردن و چەڵتە چەڵتە لەسەری بۆیە بە هەزاران کەس ئەم ئێوارەیە لەبەردەم پەڕلەماندا لە کاژێری 5ی ئێوارەوە  پرۆتێست دەکەن.

ئێمە لە بریتانیادا لەسای  دەوڵەتێکی پۆلیسیدا دەژین ، ئەمەیە جەوهەری دیمۆکراتی و حوکمی دیمۆکراتیی. لە هەنگاوی یەکەمدا ناڕەزایی و پرۆتێست دژ بە دەسەڵات و دەوڵەت لە ڕێگای یاساوە کپدەکرێنەوە و سەرکوتدەکرێن ، هەنگاوی دووهەم ئەگەر بە یاسا نەکرا ئەو کاتە بە گرتن و کوشتن و بڕین دەکرین .

جا ئەگەر ئەم لائیحەیە بکرێتە یاسا:

  • ئەوەی پرۆتێست بکات دەکرێت بۆ ماوەی 51 هەفتە بەندبکرێت [ سجن بکرێت].
  • ئەوەی خۆی ببەستێتەوە بە کەسێکەوە ، بە دەروازەی بینایەکەوە ، ئۆفیسێکەوە ، بە پارچە ئاسنێکەوە وەک بەکارهێانی ئامرازێکی بەربەست لە چونە ژورەوەی یاخود هاتنە دەرەوەی  هێزێك، سەیارەیەك، کەسێیکی تاوانبار، دکرێت تا 51 هەفتە حوکمبدرێت.
  • هەر کەس ببێتە هۆی بەرستکردنی بەڕیوەچونی ئامرازەکانی هاتوچۆ، واتە ڕاوەستانی ، پەکخستنی ، دەکرێت بۆ ماوەی 51 هەفتە بەندبکرێت. واتە هەموو پرۆتێستیك دژ بە دروستکردنی بینایەك کە لە جێی خۆیدا نەبێت ، تێکدادانی پارکێك شوێنێکی سوکنا،  فڕۆکەخانەیەك ، قەدەخە دەبیت .  گەر کرا دەکرێت بۆ 51 هەفتە حوکمبدرێت.
  • دانی دەسەڵاتی زیاتر بە پۆلیس لە وەستان و پشکننی هەر کەسێك کە گومانی لێبکەن لەسەر شەقامەکان. ئەمە هەر هەبووە بەڵام ئێستا لە ڕاگرتن و پشکنینی هەر کەسدا پۆلیس پێویستی بە بیانوهێنانەوە و پاساوێك نیەو ڕاگیراو  و پشکێنراویش گەر پرسیاری ڕاگرتنیان بکەن پۆلیس دەتوانێت هیچ وەڵامێك نەداتەوە .  ئەمەش یانی پۆلیس بە عەقڵی خۆی دەسەڵاتی خۆی بەرانبەر بە خەڵك بەکاردەهێنیت.  لە کاتی پشکنینییشدا گەر پۆلیس دروشمێك، بەیانێك، ڕاگەیاندنێك بۆ کردنی پرۆتێست بدۆزیتەوە ، دەتوانێت کە بیانگرێ و گەر قسەش بکەن دەکرێت تا 51 هەفتە حوکمبدرێن.  ئەمە جگە لەوەش ئەم وەستان و پشکنینەش زیاتر لەسەری گەنجانی ڕەشپێست و خەڵکانی بێیانەدا دەشکێتەوە.
  • خودی لائیحەکە یانی یاساخکردنی پرۆتێست و خۆپیشاندان بە عەمەلی ، جونکە خودی بەشداریکردنەکە خۆی یاساخە. چونکە هەر هیچ نەبێت تۆ یا دروشمێکت پێیە ، یاخود هاوار دەکەیت ، کە ئەمانە هەموی بە گوێرەی ئەم لائیحەیە ئەگەر ببێتە یاسا، یاساخ دەبن
  • یاساکە دەتوانێت تۆ یاساخ بکات لە تێکەڵبوون بە کەسانێک کە ناویان لە لیستی پۆلیسدایە ، یاخود تۆ تاوانباری ئەگەر سۆشیال میدیا بەکاربهێنیت بۆ بانگەشەی پرۆتێست و خۆپیشاندان.
%d هاوشێوەی ئەم بلۆگەرانە: