کەس هەیە بڵێ حکومەتەکانی ئەوروپا لەوانەی لای خۆمان دیمۆکراتیترن؟!!

06/11/2021

دوێنێ یەکشەمە, 05/12/2021 دووبارە خۆپیشاندان و پرۆتێستێکی گەورە لە برۆکسلی  بەلجیکا دژ بە سەپاندنی لێدانی ڤاکسین و گورجکردنەوەی ڕێنماییەکانی پێشتر و تەسککردنەوەی زیاتر ئازادییەکان، کرا.  بە گوێرەی میدیاکان  8 هەزار کەس هاتنە سەر شەقامەکان و دژ بە ئیجباریکردنی لێدانی ڤاکسین و بەبەستکردنی ئازادییەکان ویستیان بەرە و بارەگای یەکێتی ئەوروپا بڕۆن، بەڵام پۆلیس هەر زوو ڕێگای لێبرینەوە بە هێنانی پۆلیسێکی زۆر و دانانی بەستی گەورە و بەهێز، و تەلبەند وایەربەندکردنی شەقامەکە بۆ پێشگرتن لە خۆپیشاندەران ، ئەمە جگە لەوەش کە 2 درۆن [ فڕۆکەی بێ فڕؤکەوان] و کۆپتەرێك بەسەریانەوە دەسوڕانەوە بۆ لێدان لە خۆپیشاندەران و وێنەگرتنیان گەر مەترسی دروستبکەن.

ئەوەش کارێکی وای کرد کە بەیەکادان لە نێوانی پۆلیس و خۆپیشاندەراندا ڕووبدات بە قسەی پۆلیس 2 پۆلیس و 4 لە خۆپیشاندەران بریندار بوون و پێویستیان بە خەستەخانە هەبووە  و پۆلیس 20 کەسی دەستبەسەر کردووە.

تەنها بیهێننە پێشچاوی خۆتان ، هەتنە سەر شەقامی 8 هەزار کەس لە 11 ملیۆن کەسی بەلجیکا ئەمەی دەهێنا ؟ باشە گەر بهاتایە بارەگای یەکێتی ئەوروپایان وەکو چۆن بارەگاکانی پارتی و یەکێتی و ئیسلامی سوتێنرا ، بسوتانایە ئایا چی ڕویدەدا؟ ئەگەر خۆپیشاندان و پرۆتێست ئەوەندە گەورە ببێت و هەندێك لە شوێنی هەستیار لە هەر وڵاتێکی ئەورپادا داگیر بکرێت ، تۆ بڵێ تەنها بنکەیەکی سیخوڕیی یەکێك لەو دەوڵەتانە، ئایا چی ڕوودەدا؟

دیمۆکراتییەت و حکومەتان و سیاسیانی ئاشتیخواز  لە هەموو وڵاتێکدا ئەوەندە دەخوات کە مەترسی لەسەر کورسییەکانیان و دەوڵەت و سیستەم، پەیدا نەبێت ، گەر ئەوە ڕویدا بە هەزارەها دەبابە دەکەوێتە سەر شەقامەکان لە پاڵ دەیەها فڕؤکەی جەنگی جیاواز جیاواز. 

دیمۆکراتییەت و دیکتاتۆرییەت دوو ڕووی یەك دراون ، کۆمەڵی مەدەنی و کۆمەڵی هەمەجی لە سای ئەم سیستەمەدا هەر یەك پێناسەیان هەیە .

%d هاوشێوەی ئەم بلۆگەرانە: