02/12/2021
زاهیر باهیر
هەر بە کەشفبوونی جۆری نوێی کۆرنا کە لە سەرەتادا بەم ناوەوە بوو B.1.1.529 دواتر کرا بە ئۆمایکرۆن حکومەتی بریتانیا و زاناکانی بواری کۆرۆنا یەکسەر سەچاوەی ئەم میکرۆبە نوێییەیان بە وڵاتانی خواروی ئەفەریقا دانا و هاتووچۆی ئاسماناییان لەگەڵ 6 وڵاتی ئەو ناوچەیەدا ڕاگەیاند و کارێکی وایانکرد کە ئەو وڵاتانە تاوانبارن و جێگای لۆمەن .
لای گەلێکمان ئاشکرابوو نەك هەر ئەوە بە مەبەستێك دەکرێت بەڵکو گەورەکردنی ئەم میکرۆبەش بەم چەشنە هەر ئاشکرابوو بەڵام بەڵگەیەك نەبوو تاکو ئەمڕۆ کە دکتۆرێکی ئیسرائیلی کە دکتۆری دڵە و یارمەمەتیدەری پڕۆفیسۆرە لە کارەکەیا و کە هەر 3 ڤاکسینەکەی لە خۆی داوە کەچی توشی ئەم ڤایرسۆسە نوێیە بووە . دکتۆر Elad Maor لە 19/11 بە داوەت بۆ کۆنفررانسێك هاتۆتە لەندەن بە ئامادەبووانی 1250 لە دکتۆر و کەسانی پسپۆڕ 3 ڕۆژ لەو کۆنفرانسەدا بووە لە 23/11 دا کە گەڕاوەتەوە و پشکنینی کردووە دەرکەوتوە کە توشی کۆرۆنا بوە لە ڕێگای ئەو میکرۆبە نوێیەوە. ئەو ، خۆی دەڵێت نەخۆشییەکەی بۆ کەسێکی 69 ساڵ گواستۆتەوە ، هەر ئاواش ئەوە دەدەرکەوێت کە لەبریتانیا ئەم میکرۆبە هەبووە پێش ئەوەی کە لە خواری ئەفەریقا دەربکەوێت . بەڵام حکومەتی بریتانی کە زۆربەیان لە بەرپرسانی ڕاستڕەو و تا ڕەدەیەکیش ڕایسست، دروستبووە لایان ئاسایی بووە کە ئەمە بخەنە سەرشانی خەڵکانی ڕەشپێست و ئیتر ئەوەش بنەمایەك دەبێت بۆ قسە و تانە و تەشەر و لۆمەی زیاتر لە لایەن فاشییەکان و خەڵکانی سپی ڕایسست و ڕاستڕەوەکانەوە. ئەمە جگە لە داتەپاندنی ئابووریی ئەو وڵاتانە ئەوەندەی دیکە کە هەرە زۆرینە خەڵکەکەی باجەکەی دەداو هاوکاتیش ئەو حکومەتانە زیاتر دەبنە پاشکۆی بریتانیا و وڵاتانی دیکەی ئەوروپا.