شۆرش بەوە دەوترێ:

جیهان نۆرمان

02/12/2021

ئەنجام هاتووە هەر بەرهەمی چالاکیو ئارەزووەکانی خۆیەتی، واتە لە هیچ ساتێکدا ئەو هەستەی نییە کە پاشکۆی سەرکردەیەکە، یاخود دەروێشی بیروباورێکە!

کاتێك کە هیچ یەکێك لە بەرهەمێنەرانی رۆلی خۆی کردارەکانی خۆی بە گرنگتر یا بە نزمتر نابینێ لە تەك رۆلو کردارەکانی ئەوانی تر، بەلکو خۆی وەك هەر یەك لەوانی تر دەبینێت، بەرژەوەندی خۆی بە بەرژەوەندی هەموو دەبینێ، وە بەرژەوەندی هەموو بە هی خۆی.

کاتێك پەیوەندییەکی تەواو جیاواز لە هەموو پەیوەندییەکانی نێوان مرۆڤەکانی کۆمەلگە دەولەتیەکانی رابووردوو لە نێو بوونەکانیدا گەشەدەکات. پەیوەندییەکی کۆمەلایەتی نوێ کە سەرلەنوێ، لە ئاستێکی فراوانتردا، مرۆڤ دەخاتەوە جێگای سروشتی خۆی، وەك بەشێکی تەواوکەری ژیانو بوونی ئەم هەسارەیە!

کاتێك کە بەرهەمهێنەرانی ئەو پەیوەندییە مرۆڤایەتییە نوێیە هیچکات بۆ ساتێکیش لە شۆرشەکەیاندا هەست ناکەن کە ئەرکێکی تایبەتی جیاواز لە ئەرکی پەیرەکردنی پێداویستی ژیانیێکی دروستدا رەفتاردەکەن. واتە کاتێك کە خەباتەکان هەوڵێکی سەپێنراو نین بەسەر خەباتگێرەکاندا، بەلکو پێداویستێکی سروشتی ئازادبوونی هەر یەکێکە لە چەوساندنەوەو کۆیلەیەتی دەولەت، لە دکتاتۆریەتی کۆمەلگەی سەرمایە، وە هەموو هۆشیارن بەو راستییە.

کاتێكە کە خەباتەکان بێدەنگ، بەلام بێووچانو پر توانا وەك رووبارێکی فرە سەرچاوە بە نێو دەماری کۆمەلگەدا، نەرم نەرم وەك هێلی ئاو، خۆی پەخش دەکات، هەرچی رێگری پێکەوەژیانی کۆمەکیو ئازادییبێت رایان دەماڵێ وەك راماڵینی لاشەیەکی مردوو.

کاتێك کە سەختترین ساتەکانی ناتوانێت بزە لە سەر سیمای بەرهەمهێنەرانی لابات، بزەی ئەنجامدانی پێداویستێك کە لە ناخی پێداویستی ژیانو ئارەزووی سروشتی هەر تاکێکییەتی بۆ کۆمەکبوون، بۆ دەربازبوون لە کۆیلەیەتی کار بۆ سەرمایە.

کاتێك کە خەباتەکان ئامانجیان سەپاندنی بارووزرووفێك یاخود بیرووباوەرێکی تایبەتی «شۆرشگێر» نییە بە سەر کۆمەلگەدا، بەڵکو بە پێچەوانەوە، خەباتە بۆ لە ناوبردنی هەرچی ڕێبازوو بیروباوەرێکە کە بە زۆر بە سەر کۆمەلگەی مرۆڤایەتیدا سەپێنراوە!

شۆڕش هیچ جیاواز نییە لە پێداویستی پێکەوەژیانی کۆمەکیو ئازاد، هەر بەم مانایەش نە رابەری هەیە نە رابەری پێویستە، نە داهێنەری هەیە نە پێویستی بە داهێنەرە.

بوونی پەیوەند نییە بە ئاستێکی دیاریکراوی «پێشکەوتنی» کۆمەلەوە، بەلکو بوونی لە سەرهەلدانی کۆیلەیەتیەوە هەبووە، گەرچی هیچکات وەك ئێستا مەرجی سەرتاسەری بوونی ئامادە نەبووە، چونکە رادەو پانتایی کۆیلەیەتی مرۆڤەکانیش هەرگیز بە ئاستی ئێستا نەبووە!

ئەمرۆ، لە سایەی کاریکرێگرتەدا، لە سایەی سیستەمی سەرمایەداری جیهانیدا، کۆیلەیەتی گشتییەو سەرتاسەری ژیانی مرۆڤی داگیرکردووە، هەر بۆیە پێداویستی ئازادبوونیش، پێداویستی شۆرشیش هەلقولاوی سروشتی هەموو شانەو بوونەکانی کۆمەلە، هی هەموو تاکێکەو بزووتنەوەیەکی خۆخۆیی سەرتاسەرییە!

وەك چۆن دەریا پێویستی بە شەپۆلەکانی نییە بۆ ئیسپاتکردنی بوونی، هەر بە هەمان شێوە شۆرشیش پێویستی بە خۆپیشاندانوو دامەزراوەی نمایشکردن نییە!

شەپۆلەکان بۆ دەریا نیشانەیەکن بۆ بوونی، هەر ئاوا بزووتنەوەو رێکخراوە خۆخۆییە شۆرشگێرییەکانیش نیشابەن بۆ بوونی شۆرش نەك دروستکەری!

هێزوو توانای شۆرش لە حوکمی دەربرینی پێداویستییە سەرەکیەکانی ژیاندایە دژ بە کۆیلەبوون، نەك لە سوپای رێکخراوێکی چەکداردا بۆ سەپاندنی ئیرادەو باوەرێکی «شۆرشگێر»!

ساتەکانی خەباتەکانی شۆرش دانسێکی خۆخۆییە بە ئاوازی داواکانی پێکەوەژیانێکی دوور لە چەوساندنەوە، بە ئارەزووی دەربازبوون لە هەموو پێوەندێکی کۆمەلایەتی کۆیلەکەر، بە پێداویستی بەشداریکردنی ئازاد لە پێکهێنانی ژیانێکی ئازاددا.

بەندو ئەرکەکانی پرۆگرامی شۆرش لە پەیرەوکردنی پێداویستی ئازاد بووندایە لە دەستەلاتی دەولەت، لە کۆمەلگەی سەرمایەداری!

هەڵوێستی ڕایسستانەی حکومەتی بریتانیا لە بارەی جۆری نوێی کۆرۆناوە

02/12/2021

زاهیر باهیر

هەر بە کەشفبوونی جۆری نوێی کۆرنا کە لە سەرەتادا بەم ناوەوە بوو B.1.1.529  دواتر کرا بە ئۆمایکرۆن حکومەتی بریتانیا و زاناکانی بواری کۆرۆنا یەکسەر سەچاوەی ئەم میکرۆبە نوێییەیان بە وڵاتانی خواروی ئەفەریقا دانا و هاتووچۆی ئاسماناییان لەگەڵ 6 وڵاتی ئەو ناوچەیەدا ڕاگەیاند و کارێکی وایانکرد کە ئەو وڵاتانە تاوانبارن و جێگای لۆمەن .

لای گەلێکمان ئاشکرابوو نەك هەر ئەوە بە مەبەستێك دەکرێت بەڵکو گەورەکردنی ئەم میکرۆبەش بەم چەشنە هەر ئاشکرابوو بەڵام بەڵگەیەك نەبوو تاکو ئەمڕۆ کە دکتۆرێکی ئیسرائیلی کە دکتۆری دڵە و یارمەمەتیدەری پڕۆفیسۆرە لە کارەکەیا و کە هەر 3  ڤاکسینەکەی لە خۆی داوە کەچی توشی ئەم ڤایرسۆسە نوێیە بووە .  دکتۆر Elad Maor لە 19/11 بە داوەت بۆ کۆنفررانسێك هاتۆتە لەندەن بە ئامادەبووانی 1250 لە دکتۆر و کەسانی پسپۆڕ  3 ڕۆژ لەو کۆنفرانسەدا بووە لە 23/11 دا کە گەڕاوەتەوە و پشکنینی کردووە دەرکەوتوە کە توشی کۆرۆنا بوە لە ڕێگای ئەو میکرۆبە نوێیەوە. ئەو ، خۆی دەڵێت نەخۆشییەکەی بۆ کەسێکی 69 ساڵ گواستۆتەوە ، هەر ئاواش ئەوە دەدەرکەوێت کە لەبریتانیا ئەم میکرۆبە هەبووە پێش ئەوەی کە لە خواری ئەفەریقا دەربکەوێت .  بەڵام حکومەتی بریتانی کە زۆربەیان لە بەرپرسانی ڕاستڕەو و تا ڕەدەیەکیش ڕایسست، دروستبووە لایان ئاسایی بووە کە ئەمە بخەنە سەرشانی خەڵکانی ڕەشپێست و ئیتر ئەوەش بنەمایەك دەبێت بۆ قسە و تانە و تەشەر و لۆمەی زیاتر لە لایەن فاشییەکان و خەڵکانی سپی ڕایسست و ڕاستڕەوەکانەوە.  ئەمە جگە لە داتەپاندنی ئابووریی ئەو وڵاتانە ئەوەندەی دیکە کە هەرە زۆرینە خەڵکەکەی باجەکەی دەداو هاوکاتیش ئەو حکومەتانە زیاتر دەبنە پاشکۆی بریتانیا و وڵاتانی دیکەی ئەوروپا.

مانگرتنی زۆرێك لە مامۆستا و کارمەندەکانی زانکۆ و کۆلیجەکانی ئینگلەند و سکۆتلەندە و باکوری ئیرلەندە

01/12/2021

زیاتر لە 50 هەزار مامۆستا و کارمەندی زانکۆکان  لە 58 زانکۆ و کۆلیجی ئینگلەند و سکۆتلەندە و باکوری ئیرلەندە  لە ئەمڕۆوە ، 4 شەمە بۆ ماوەی 3 ڕۆژ مانیانگرتووە لەسەر داخوازییە  ڕەواکانیان کە کەمی پارەی سەر کار و بڕینی موچەی خانەنیشینیە بە بڕی لە سەدا 10 وە بۆ لە سەدا 18.  گەر داخوازییەکانیان جێبەجێ نەکرێت ئەوە لە مانگی یەکی ساڵی ئایندەدا دووبارە مانگرتنی دیکە دەکەنەوە .

ئەم مانگرتنە دەبێتە هۆی داخستنی زانکۆ و کۆلیجەکان کە زیاتیر لە 500 هەزار خوێندکار دەگرێتەوە.